“نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی پێشووی سیاسی و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبل، له وتووێژێكدا ئاماژه‌ی به خراپی دۆخی “وریشه مورادی و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” دوو زیندانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین كرد.
به وته‌ی ئه‌و چالاكوانه، “وریشه مورادی” به هۆی مانه‌وه‌ی پریشك له جه‌سته‌یدا لە کاتی به‌شداری شه‌ڕی دژ به داعش، تووشی خوێنڕێژی داخڵی بووه، هه‌روه‌ها “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١٦ ساڵه زیندانی كراوه، به هۆی بێبه‌ش بوونی له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان، ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی بینایی له ئارادایه. “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی،دژ به مافی مرۆڤ ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسانی زیندان به شێوازێكی سیسته‌ماتیك به‌ندكراوانی سیاسی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به ده‌رمان بێبه‌ش ده‌كەن.