“نه‌سرین جه‌وادی” ئه‌ندامی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران كه له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین دا به‌ندكراوه، به‌هۆی تووشبوونی به چه‌ندین نه‌خۆشی و بێبه‌شكردنی له ده‌رمانی پێویست، دۆخی ته‌ندرووستی له ئاستێكی مه‌ترسیدار دایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌سرین جه‌وادی” وێڕای نه‌خۆشیه‌كانی دیسكی كه‌مه‌ر و پوکانه‌وه‌ی ئێسقانه‌كانی، تووشی كێشه‌ی بیستن بووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌میر ئه‌عله‌م”ی تاران گوازرایه‌وه. به‌پێی بڕیاری پزیشكان، ناوبراو تووشی نه‌خۆشی گوێ بووه و نابێت له شوێنێك دا بێت كه ده‌نگی به‌رزی تیدا بڵاو ده‌بێته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها تووشی كێشه‌ی ده‌روونی و عه‌سه‌بی بووه و پێویستی به ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
