به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، مێرمنداڵێكی مه‌حكووم به ئێعدامی به‌لووچ به ناوی “شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی ڕیگی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له زیندانی زاهیدان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
“شۆعه‌یب میربه‌لووچ زهی ڕیگی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه له به‌ندی ٩ی زیندانی زاهیدان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “شۆعه‌یب” تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بووه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
