به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی مه‌رزیه فارسی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین ناجێگیره و ناوبراو پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه.
ڕۆژی ٣٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، مه‌رزیه فارسی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به‌غی به ١٥ ساڵ زیندان سزا درا. ناوبراو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. شایانی باسه كه مه‌رزیه فارسی له ساڵی ٩٨ی هه‌تاویش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.