کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی بریندار له‌ بانه

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی بریندار له‌ بانه 1

کۆڵبەرێک بەناوی خالید ئەحمەدیان، خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری ئەو شارە بریندار و بۆ نەخۆشخانە گواستراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

ڕۆژی چوارشەممە ۱۵ی گەلاوێژ، خالید ئەحمەدیان، تەمەن ۴۵ ساڵ و خەڵکی گوندیسێوچی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هه‌نگی مه‌رزی بریندار کرا. بە پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، خالید ئەحمەدیان پاش بەرکەوتنی گولە لە بەرزاییە سنوورییەکانیهەنگەژاڵبەسەختی بریندار و بۆ نەخۆشخانەی تەورێز گواستراوەتەوە.