کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی “كامران ڕه‌زایی فه‌ر” له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی كامران ڕه‌زایی فه‌ر له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوی سیاسی “كامران ڕه‌زایی فه‌ر”، له‌ سه‌ره‌تاییترین پێداویستیه‌ ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كراوه‌ و له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدا ده‌ژیت.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “كامران ڕه‌زایی فه‌ر” ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ، له‌ خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و به‌ تۆمه‌تی هاوكاری و په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ گروپێكی دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، له‌ لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه‌ ٥ ساڵ زیندانی به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. ئێستا ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی ئێڤێن بۆ ماوه‌ی سێ مانگه‌ تووشی نه‌خۆشیێكی ده‌روونی بووه‌ و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌ ناوبراویان له‌ سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌ ده‌رمانییه‌كانیش بێبه‌ش كردووه‌.