کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی دووۆ به‌ندكراوی ئیلامی مانگرتوو له‌ زیندان

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی دووۆ به‌ندكراوی ئیلامی مانگرتوو له‌ زیندان 1

“محەممەد دانیالی” تەمەن ٢٣ ساڵ و “ناسر ڕەزایی” تەمەن ٤٣ ساڵ کە لە ١٩ی جۆزەردانەوە لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام مانیان له‌ خواردن گرتووه‌، بۆ بەندی تاكەكەسی گواسترانەتەوە و باری جەستەییان خراپە.

ئەم دوو هاووڵاتییە سەرەڕای تێکچوونی باری ته‌ندرووستیان، لێوەکانیان دووریوە و بەرپرسانی بەندیخانەش بە بیانووی چوونی قازی بۆ سەفەر لە بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕێگری دەكەن.