باری ته‌ندرووستی به‌ندكراوێكی سیاسی له زیندانی ئێڤین به‌ناوی “حسێن ڕه‌ونه‌قی” خراپه و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن ڕه‌ونه‌قی” وێبلاگ نووس و چالاكی مه‌ده‌نی ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوازرایه‌وه، ناوبراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌ر دوو پا و قامکهكانی ده‌ستی شكاوه و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دایه و به‌رپرسانی زیندان له پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، “حسێن” له دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیدا به زۆر توانای قسه‌كردنی بووه و داوا له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه و گیانی ڕۆڵه‌كه‌یان ڕزگار بكه‌ن.