به پێی ڕاپۆرته‌كان، “خالد زه‌مانی” به‌ندكراوی سیاسی كورد، كه بۆ ماوه‌ی زۆرتر له ١٧ ساڵه له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌ند كراوه، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له مافی وه‌رگرتنی موره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٧ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعتی شاری خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی زۆرتر له چه‌ند هه‌فته له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ئه‌و به‌ندكراوه سه‌ره‌ڕای په‌سه‌ند كردنی دانانی بارمته‌ی ١٠ میلیاردی و پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگری لێ كراوه و دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی زۆرتر له نیوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێگری له پێدانی ئازادی كاتی ده‌كرێت و تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی بووه.