به پێی ڕاپۆرته‌كان، “كامران ڕه‌زایی فه‌ر” زیندانی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندی چواری به‌ندیخانه‌ی ئێڤین، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌شكراوه.
ناوبراو مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه‌به تۆمه‌تی “هاوكاری له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ره‌ڕای له سه‌ره‌وه بوونی ته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها توشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان و هه‌روه‌ها پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كراوه.