به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ئیمان خدری” چالاكوانی سیاسی و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه، كه به‌و هۆیه‌وه دوو ددانی شكاوه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به توندوتیژیه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه و بۆ زیندانی ئابادان دوور خراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه سیاسییه پێشووتر و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”دا، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٧ مانگ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی دیار نه‌بوو و ئێستاش له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.