به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “دلارام كازمی” خه‌ڵكی شارستانی گیلان غه‌رب و دایكی دوو منداڵ، كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌كی زۆر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی و پێش له گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی شاری كرماشان، كه‌وتووه‌ته به‌ر توندوتیژییه‌كی بێ وێنه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به هۆیه‌وه ده‌ست و قاچێكی شكاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتییه سه‌ره‌تا ڕێكه‌وتی ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرابوو، به‌ڵام دیسان ڕێكه‌وتی ١٧ی مانگی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت.
