“موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی كورد و ڕاگیراو له تاران،ـ سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و پێشنیاری پزیشكی زیندان بۆ پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، هێشتا له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٨٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌رده‌شته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیاتر له ٢٣٠ ڕۆژ له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات له شاره‌كانی سه‌رده‌شت، سنه و سه‌قز، ئه‌شكه‌نجه درا و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ زانیارییه‌كیان ته‌نانه‌ت له شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵه‌كه‌یان نه‌بوو. ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی هه‌مان ساڵ، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سه‌قز، به تۆمه‌تی “چالاکی چه‌كداری دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، حوكمی ٣٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه باره‌ها دژ به بڕیاری ناڕه‌وای ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، پێنه‌دانی مافی موره‌خه‌سی و بێبه‌ش كرانی له مافه‌كانی، مانی له خواردن گرتووه و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.