ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی ئالۆمینیۆمی ئه‌راك دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان مانگرتنیان له خورادنی وشك ڕاگه‌یاند كه ئێستا دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مانگرتووی ئه‌و واحده پاش ڕۆژێك سه‌ره‌ڕای مانگرتنیان له خواردنی وشك، ده‌ستیان به مانگرتنی گشتی كردووه و ئێستا پاش ڕۆژێك دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. چالاكانی كرێكاری داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی جیهان كردووه كه له ئاست ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ئه‌و شیركه‌ته ببێده‌نگ نه‌مێنن و به‌پرسانی ئه‌و شیركه‌ته و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار به پێداچوونه‌وه له سه‌ر داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته بكه‌ن.