“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری ماكۆ، كه ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی حوكمی سێداره‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی گۆڕدرا، له زیندانی یه‌زد دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كورده له ماوه‌ی ١٨ ساڵ به‌ندكرانی، له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به مه‌به‌ستی سزادان و ئه‌شكه‌نجه كرانی ئه‌و به‌ندكراوه، زۆربه‌ی زیندانه‌كانی ڕژیم له كوردستان و ئێران گه‌ڕاوه و هه‌روه‌ها ئێستاش سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و مه‌ترسی له ده‌ستدانی بینایی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیەوە، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ناكرێت.