به پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” ته‌نیا ژنی مه‌حكوم به زیندانی هه‌تا هه‌تایی له ئێران، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و به‌ندكراوه به هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی و گوشاری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران و ده‌ره‌روه، له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له زیندانی ناوه‌ندی یه‌زده‌وه، مانگی ڕه‌زبه‌ری ئهمساڵڕهوانهی ناوه‌ندێكی ده‌رمانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به ته‌نیا پاش تێپه‌ڕبوونی ٢٤ كاتژمێر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی، دیسان بۆ زیندان ڕاگوێزراوه و ئێستا دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، برینه‌كانی جه‌سته‌ی ناوبراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه خوێنڕێژی هه‌یه و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی سیاسی ئاگادار، نیكه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه دهربڕییه.
