کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندروستی دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین

خراپی دۆخی تهندروستی دوو بهندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤی

 

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندروستی “تاهر نه‌قه‌وی و ودوود ئه‌سه‌دی” دوو به‌ندكراوی سیاسی مانگرتووی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌ خراپیدایه‌.

ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ١٧ ڕۆژه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو به‌ هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیان ڕه‌وانه‌ی بێهداری به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و زیندانییه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا باره‌ها له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به‌ دۆخی ته‌ندروستیان كۆبوونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت باره‌ها له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ریان.