“مورته‌زا په‌روین” چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بێل، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به جۆره‌ها نه‌خۆشی، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ئێڤینه‌وه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، سه‌رجه‌م حوكمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌و به‌ندكراوه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها پێشنیاری پزشكی زیندان بۆ پێدانی موره‌خه‌سی ده‌رمانی، ئه‌و مافه‌ی پێ نادرێت و ئێستا له دۆخێكی پڕ خراپدایه.