به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، به‌بێ هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی پزیشكی ئه‌وتۆ، له ژووری تاكه‌كه‌سی یا قه‌ره‌نتینه‌دا ڕاگیراون.
ڕۆژی ڕابردوو، “حشمه‌توڵڵا ته‌به‌رزه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان به بڵاو كردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ی كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و زیندانه كراون، سه‌ره‌ڕای برینداربوونی كۆمه‌ڵێكیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، نه‌ك ته‌ینا برینه‌كانیان ده‌رمان ناكرێن، به‌ڵكوو ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی یان قه‌ره‌نتینه كراون و ژیانیان له مه‌ترسیدایه. ناوبراو له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته سه‌باره‌ت به‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیمه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و گوشار بخه‌نه سه‌ر ده‌زگای قه‌زایی حكومه‌ت.
