به پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌رده‌وامی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری ناڕازی، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاره جیاوازه‌كان، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوانی زیندانی ژیزڵ شابادی كرماشان كه له ڕۆژانی ڕابردوو دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵک، له ئه‌و زیندانه ده‌ستیان به ناڕه‌زایه‌تی كردبوو، له ژێر گوشارێكی توندی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندان و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوان ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر دراون. شایانی باسه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران و جیهان، سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و ده‌رونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له زیندانیان هۆ‌شداریان داوه و داوایان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه، كۆتایی به گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر به‌ندكراوان بهێنێت.
