کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

خراپی دۆخی بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیم بە بیانووی دەستپێکردنی شەڕ، لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بەندکراوانی زیندانی شەیبانی ئەهواز سەرەڕای هەموو گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکان و هەروەها گواستنەوەی کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ بەندەکانی ئەو زیندانە، نەک تەنیا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون، بەڵکوو ئیمکاناتی پێویستی ژیانیان دابین ناکرێت و لە دۆخێکی زۆر خراپدان. لە هەمان کاتدا بنەماڵەی زیندانیان هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە ئەگەری دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بارودۆخی ئێستای وەڵاتدا، بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی وڵاتانی دژبەر، ڕووبەڕووی حوکمی قەزایی دەبنەوە.