کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

خراپی دۆخی بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێکهەڵچوونە سەربازییەکان و هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئێران، زیندانیان لە چەند زیندانێکی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی کێشەی دابینکردنی پێداویستیی سەرەکی بوونەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیندانەکانی تارانی گەورە، ئێڤین، وەکیل ئابادی مەشهەد، ورمێ، قزڵحەساری کەرەج و دیزڵ ئابادی کرماشان، لە زومرەی ئەو زیندانەن کە زیندانییەکان تێیاندا لەگەڵ کەمبوونی ئاوی خواردنەوەی گونجاو، دەرمان و خزمەتگوزاریی پزیشکی ڕووبەڕوو بوونەتەوە. سەرچاوەکان دەڵێن هەروەها تووشی کێشەی نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بوون و تەنانەت فرۆشگاکانی ئەو زیندانانە بە هۆی نەبوونی کەلوپەلی پێویست بە تەواوی داخراون یان بە شێوەیەکی بەرچاو نرخی کەلوپەلەکانیان بەرزبووەتەوە.