کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی بەندکراوان لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان

خراپی دۆخی بەندکراوانی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر بەندکراوان لە ئێران و کوردستان، زیندانیانی ڕاگیراو لە بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان لە دۆخێکی زۆر خراپدا ڕاگیراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی ڕاگیراو لەو زیندانە لە لایەن بەرپرسانەوە لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هەروەها تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان دابین ناکرێت. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکان، بە هۆی ڕێگری لە هەڵهاتنی زیندانیان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر زیندانەکان، بە شێوەیەکی نایاسایی بەندکراوانیان سنووردار کردووەتەوە و چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە هەوڵی خۆکوژی زیندانیان بڵاوکراوەتەوە.