کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

خراپی دۆخی بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نیگەرانی سەبارەت دۆخی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی لە هەندێک زیندانی ئێران بەرز بووەتەوە و سەرچاوەکان باس لە کەشی توندی ئەمنی لە ناو ئەو زیندانانە دەکەن.

بە پێی زانیارییەکان، لە زیندانی ئێڤین و زیندانی تارانی گەورە هێزەکانی سپای پاسداران کۆنترۆڵی هەندێک بەشی زیندانەکانیان لە ئەستۆ گرتووە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە هەندێک بەشدا دەرگاکانی بەندەکان داخراون و هاتوچۆی زیندانیان سنووردار کراوە. هەروەها بەپێی وتەی بنەماڵەی کۆمەڵێک لە زیندانی سیاسی، پەیوەندی تەلەفۆنی و دابینکردنی خواردنیش سنووردار کراوە و بارودۆخی ناو زیندانەکان نیگەرانی زیاتر دروست کردووە