کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی بەندکراوانی زیندانی تارانی گەورە

خراپی دۆخی بەندکراوانی زیندانی تارانی گەورە 1

 

 

بەپێی هەواڵەکان، بەندکراوانی ڕاگیراو لە زیندانی تارانی گەورە لە دۆخێکی زۆر خراپی ژیاندان و هەروەها بە هۆی هەنگاوە نوێکانی بەرپرسانی زیندان، نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستیان زۆرتر بووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ڕۆژە هەڵمەتێک بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئەمنیەتی زیندانەکان و هەروەها کەم کردنەوەی ئەگەری بەندکراوان دەستی پێکردووە و لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە گوشارێکی زۆری ئەمنی خراوەتە سەر زیندانیان. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە  جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، لە زۆربەی زیندانەکان، پێداویستییە تایبەتەکانی بەندکراوان دابین ناکرێت و دۆخی تەندروستیان مەترسیدارە.