“شێرزاد عه‌لی ڕه‌مایی” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی شاری سنه كه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداه‌ری ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری شاری سنه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی ئه‌شكه‌نجه کرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه تووشی خوێنبه‌ربوونی داخڵی بووه و ئێستا له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی بتوانن چاویان به ڕۆڵه‌كه‌یان بكه‌وێت، دیسان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیتڵاعاتی ڕژیم كراوه.