ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا جه‌لالی” پزشك و لێكۆڵه‌ری سۆئدی_ئێرانی، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و بۆ بێهداری زندان ڕاگوێزرا.
ناوبراو ساڵی ٢٠١٦ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران به مه‌به‌ستی لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی زانستی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه باره‌ها ئه‌م تۆمه‌ته‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و خێرای ئه‌و به‌ندكراوه بوون. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به سه‌ره‌تاییترین ده‌رمانه‌كان بێبه‌ش كراوه.