به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا كاره‌با و ئاوی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢١ كاتژمێر پچڕاوه و به‌ندكراوان له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
به پێی ڕاپۆرتەکان سه‌ره‌ڕای له سه‌ره‌وه بوونی پله‌ی گه‌رما له‌و شاره و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز كه یه‌كێك له بهدناوترینزیندانهكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه، به‌پرسانی ئه‌و زیندانه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢١ کاتژمێرەبهندكراوان ئاوی خواردنه‌وه‌یان نه‌بووه و هه‌روه‌ها كاره‌با پچڕاوه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، كۆمه‌ڵێكی زۆر له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه به هۆی ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌وه ئێستا له دۆخێكی ته‌ندروستی زۆر خراپدان و پێویستیان له ده‌رمان هه‌یه.