“سوعدا خەدیرزادە” بەندکراوی سیاسی کە لە کاتی دووگیان بوونەکەی لە بەندیخانە بوو و ١٠ کاتژمێر دوای منداڵبوون لە نەخۆشخانە گوازرایەوە بەندیخانە، بە بێ پێڕاگەیشتن و تەواوکردنی دەورەی دەرمانی گوازرایەوە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ورمێ و ئێستا باری ته‌ندرووستی خۆی و منداڵه‌كه‌ی ناجێگیره.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “سوعدا خەدیرزادە” باری ته‌ندرووستی تێكچووه و ڕۆژی هەینی ٧ی مانگی گەلاوێژ لە شوێنی سزاریەنەکەی تووشی خوێنبەربوون بووە و تا ئێستا نەیانگواستووەتەوە بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان. هه‌روه‌ها منداڵه‌كی “سوعدا” كه ته‌مه‌نی ته‌نیا ٤٠ ڕۆژه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و ته‌هویه تووشی سكچوون بووه و به‌رپرسانی زیندان هیچ بایه‌خ به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و دایك و منداڵه ناده‌ن.