کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

خراپی باری تەندروستیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە زیندانی یەزد به‌ دوای ١٥ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن

خراپی باری تەندروستیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە زیندانی یەزد به‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “قادر محەمەدزاده”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان کە ئێستا شازدەهەمین ساڵی زیندانی بوونی لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد تێپه‌ڕ ده‌كات، ماوەی ١٥ ڕۆژە  مانی لەخواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیره‌.

“قادر محه‌ممه‌د زاده‌”، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە بێبەش کرانی لە مافی مرەخەسی و زه‌وت كردنی وه‌سێقه‌كه‌ی، لە ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی گەلاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ مانی لە خواردن گرتووه‌ و سه‌ره‌ڕای ناجێگیر بوونی باری تەندروستی، سوورە لە سەر درێژەدان بە مانگرتن و ڕایگەیاندووە کە هەتا داواکارییه‌كانی جێبەجێ نەکه‌ن، درێژە بە مانگرتن دەدات. ئەو بەندکراوە سیاسییە پێشتر لەلایەن دادگای مەهاباد بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی كوردستان” سزای سێدارەی بە سەردا سەپا کە ئەو سزایە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی شاری ورمێ بۆ ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ زیندانی یەزد گۆڕدرا و ماوه‌ی ١٦ ساڵه‌ له‌ مافی مره‌خه‌سی بێبه‌شه‌.