دوای هەفتەیەک لە گیرخواردنی کەشتیی لە كاناڵی سوئێز، بەرەبەیانی رۆژی دووشهممه ٩ی خاكهڵێوه خرایەوە سەر رێڕەوی خۆی و سەر ئاو خرایەوە.
کۆمپانیای “ئینچ کەیپ” بۆ خزمەتگوزاری بارکردنی دەریایی رایگەیاند: “کاتژمێر چوار و نیو خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی خاكهڵێوه کەشتیی “ئێڤەرگیڤن” سەر ئاو خراوهتهوه و ئێستا کەشتییەکە سەلامەتە. جێی ئاماژهیه، ئهم کەشتیه 400 مەتر درێژە و 59 مەتریش پانە و گیرخواردنی لە كاناڵی سوئێز زیانی رۆژانە 9 ملیار دۆلاری بۆ ئابووری جیهانی ههبووه.