خانه‌نشینكراوان له زومره‌ی توێژه بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵی ئێرانن. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی زاڵ، یه‌كێك له بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه‌كانی ئێران بووه. كه‌متر ڕۆژێك هه‌یه كه له تاران و گۆشه و كه‌ناری ئێران شایه‌دی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خانه‌نشینكراوان نه‌بین. ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌هێز و جه‌ماوه‌رین و له‌لایه‌ن كرێكاران و جه‌ماوه‌ری ناڕازییه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێ. داخوازییه‌كانی خواره‌وه كه له كۆبوونه‌وه گه‌وره‌كانی خانه‌نشینكراواندا هاتووه‌نه‌ته گۆڕێ و ته‌ئید كراون، له زومره‌ی خواسته سه‌ره‌تاییه‌كانی خانهنشینكراوانن:
زیاد كردنی حقووقی خانه‌نشینكراوان به پێی هه‌زینه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی و گونجاو له‌گه‌ڵ خۆشبژێویی لانیكه‌م له‌ئاستی كۆمه‌ڵدا كه مامناوه‌ندی ئه‌م ڕه‌قه‌مه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ١٤٠٠دا سێزده ملیۆن تمه‌نه. له‌به‌رچاوگرتنی حه‌قی سه‌ختیی كار له ئه‌حكامی خانه‌نشینكراواندا. ته‌رخان كردنی ناوه‌ندی ده‌رمانی، ڕێفاهی، ته‌فریحی فه‌رهه‌نگی و مه‌سكه‌نی گونجاو بۆ خانه‌نشینكراون. مافی پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ و ئازادیی كۆبوونه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی و نه‌خستنه ژێر چاوه‌دێریی قه‌زایی و ئه‌منییه‌تیی ناڕازیان و ئازادیی گشت چالاكییه‌كانی خانه‌نشینكراوان. چاوه‌دێریی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خانه‌نشینكراوان به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و باقیی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان به خانه‌نشینكراوان و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی.
به پێی ئاماره‌كان له ئێران پتر له ٤ ملیۆن خانه‌نشینكراوی كیشوه‌ری و له‌شكری بوونی هه‌یه كه نیسبه‌تی به گشت جه‌معییه‌تی ئێران ڕه‌قه‌مێكی نزیك به ٥ له‌سه‌ده و یان به واتایهكیتر له هه‌ر ٢٠ كه‌س، یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراوه. ئه‌م ئاماره له‌چاو وڵاتانێك كه جهمعییهتیان كه‌متر له ئێرانه به‌ڵام ئاماره‌كانیان واقعیتره و مافی كۆمه‌ڵایه‌تیی خانه‌نشینكراوان به‌پێی یاسا دابین ده‌كرێت، یه‌كجار كه‌م و گومانهه‌ڵگره. بۆ نموونه له وڵاتی بریتانیا نزیك ١١ له‌سه‌دی جه‌معییه‌ت له ته‌مه‌نی خانه‌نشینیدا ٦٥ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌ن، واته له جه‌معییه‌تی نزیك به ٦٧ ملیۆن كه‌سیی ئه‌م وڵاته له هه‌ر ٦ كه‌س، یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراوه. وڵاتی توركییه به جه‌معییه‌تی ٨٢ ملیۆنییه‌وه له ساڵی ٢٠١٦ واته پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ١١ ملیۆن خانه‌نشینكراوی هه‌بوو. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه جه‌معییه‌تی ئێران و توركییه و پێكهاته‌ی ته‌مه‌نی جهمعییهتهكهیان جیاوازییه‌كی زۆری نییه.
له كۆماری ئیسلامی‌دا ژنانی ناوماڵ زۆر به‌ده‌گمه‌ن حقوقی خانه‌نشینیان به‌ر ده‌كه‌وێ و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕێژه‌ی یه‌كجار له‌سه‌رێی بێكاری به‌تایبه‌ت له‌ناو ژناندا، ئاماری واقعیی كه‌سانێك كه له ته‌مه‌نی خانه‌نشینی دان له ئاماری ده‌وڵه‌تیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نییه، ئه‌گینا چۆن ده‌بێت له ئێران له هه‌ر ٢٠ كه‌س یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراو بێت، به‌ڵام بۆ نموونه له وڵاتانی توركییه و بریتانیا، له هه‌ر ٦ كه‌س یه‌ك كه‌س خانه‌نشینكراو بێت!
ئه‌گه‌ر ئاماری ورد و جێگای متمانه له ژماره‌ی خانه‌نشینكراوان له‌به‌رده‌ست دابوایه، ئه‌گه‌ر ژنانێك كه كاری ناو ماڵ ده‌كه‌ن و یان بێكارن، ئه‌گه‌ر پیاوانێك كه به ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵی گه‌یشتوون له‌م ئاماره‌دا گونجابوایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی جهمعییهتیی ئێران لاوتریش بوایه، نزیك به ١٠ ملیۆن خانهنشینكراومان له ئێران ده‌بوو.
لانیكهمی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگ دایه، كه به پێی ئاماره‌كان هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌نی گونجاو لانیكه‌م ٥٠ تا ٦٥ له‌سه‌دی حقوقی خانه‌نشینكراوانه و هه‌زینه‌ی خۆراك ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا نزیك به ٣٠ له‌سه‌د چووه‌ته سه‌رێ. گرانی، ته‌وه‌رۆم، داهاتی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران له لایه‌كه‌وه و گرانیی به‌رده‌وامی هه‌موو كاڵا و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه، بووه‌ته هۆی هه‌ژاریی و گوزه‌رانی سه‌ختی به‌شێكی زۆر له خانه‌نشینكراوان و به‌ساڵاچووان. هێندێك له مادده خۆراكییه‌كان له‌وانه ماسی له‌سه‌ر سفره‌ی خانه‌نشینكراوان نه‌ماوه و خواردنی گۆشتیش یه‌كجار كه‌م بووه‌ته‌وه. شیره‌مه‌نی و هێلكه كه خواردنی سه‌ره‌كیی به‌شی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگایه، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ٣٠ له‌سه‌دی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه. خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، به‌رق، گاز، ته‌له‌فون و ئینتێرنێت لانیكه‌م ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن له حقوقی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی به‌خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن.
زۆرێك له خانه‌نشینكراوان پاش ٣٠ ساڵ كار، له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵیدا ناچارن بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، وه‌شوێن پیشه‌یه‌كی نوێ بكه‌ون و یان هه‌ژاری و فهلاكهتی زیاتر ته‌حه‌مول بكه‌ن. خانه‌نشینكراوان له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتی ئابووری، ڕووحی و بنه‌ماڵه‌یی فراوان به‌ره‌وڕوون. دابین كردنی هه‌زینه‌ی منداڵانێك كه هێشتا سه‌ربه‌خۆ ناژین، دابین كردنی هه‌زینه‌ی خوێندن و هاوسه‌رگیریی ڕۆڵه‌كانیان، حقوقی نه‌گۆڕ و دابه‌زینی ئه‌رزشی پووڵی ئێران ته‌نیا چه‌ند نموونه له‌م كێشانه‌ن.
كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوان گرانیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌رمان و خزمه‌تگوازریی پزیشكییه، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌وره و چكۆله‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌ره‌وڕوون.
خانه‌نشینكراوان ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و نه‌خۆشییه‌كی جیدی و پڕههزینهیان نه‌بێت ترس و نیگه‌رانییان كه‌متره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌زینه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌رێ بێت و له خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تیش بێبه‌ری بن، به‌داخه‌وه مه‌رگی پێشوه‌خت و یان هه‌ژاریی بێ‌سنوور چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
ڕێژه‌ی له‌سه‌رێی بێكاری له‌ناو لاوان و ته‌نانه‌ت لاوانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕووحی و ماڵیی توێژی كه‌م داهاتی خانه‌نشینكراوانه. لاوانێك كه ناچارن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان له ماڵێ‌دا بمێننه‌وه و به‌هۆی بێكاریه‌وه ئیمكانی ژیانی سه‌ربه‌خۆ و هاوبه‌شیان نییه.
گیروگرفته‌كانی دیكه‌ی لاوان له‌وانه ئێعتیاد، خه‌مۆكی، توندوتیژی و ته‌نانه‌ت ده‌خاڵه‌تی حكوومه‌ت و پۆلیس له ژیانی لاوان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان به‌هۆكاری سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی، له مه‌شخه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی دایك و باوكانی به‌ته‌مه‌نن.
شێوازی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌سه‌ڵاچووان، منداڵان، ژنان و كه‌م ئه‌ندامان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا یه‌كێك له پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئاستی ئینسانی و دیمۆكراتیك بوونی ئه‌و سیستمه سیاسییه و یه‌كێك له پێوانه گرینگه‌كانی مافی ئینسانه له ئاستی كۆمه‌ڵ دا كه حكوومه‌تی ئیسلامی له هه‌موو ئه‌م بوارانه‌دا یه‌كێك له كۆنه‌په‌رست ترین و گه‌نده‌ڵترین سیستمه سیاسییه‌كانه له ئاستی جیهاندا.
خانه‌نشینكراوان مافی خۆیانه كه پاش ساڵانێكی دوورودرێژ كار و ڕه‌نج، له ئه‌منییه‌ت و ڕێفاهدا بژین و مه‌شخه‌ڵه‌ی دابین كردنی ده‌رمان و خواردن و سه‌رپه‌نای گونجاویان نه‌بێت.