کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خانه‌نشینكردنی زۆره‌ملێ “سه‌كینه‌ مه‌له‌كی” چالاكی سنفی موعه‌لیمانی گیلان

خانه‌نشینكردنی زۆره‌ملێ سه‌كینه‌ مه‌له‌كی چالاكی سنفی موعه‌لیمانی

“سه‌كینه مه‌له‌كی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان، به ٢٨ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌‌، به‌ بڕیاری لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی، ناچار به‌ خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كرا.

سه‌كینه مه‌له‌كی له‌ ساڵی ١٤٠١ به‌ بیانووی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ژن،ژیان،ئازادی، ڕێخستنی كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و تۆڕدانی حیجابی ئیجباری ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌سه‌ر كار ده‌ركرا. ساڵی ١٤٠٣ سزای ده‌ركردنی ئه‌و موعه‌لیمه‌ ئازادیخوازه‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندرا به‌ڵام له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی گیلان ناچار به‌ خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كرا.