به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “عه‌لی ڕه‌زا عه‌زیمی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌لبۆرز له‌لایه‌ن ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش به ئیجبار خانه‌نشین كراوه.
“عه‌لیڕه‌زا عه‌زیمی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌لبۆرز به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی له ساڵی ڕابردوودا، به خانه‌نشینی ئیجباری و كه‌م كردنه‌وه‌ی پله‌ی ڕیزبه‌ندی و حه‌قده‌ست مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، چه‌ندین چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه له‌سه‌ر كار دوور خراون و ژماره‌یه‌كیان ناچار به خانه‌نشینی زۆره‌ملێ كراون.