رۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه؛ چوار ڕێكخراوی خانه‌نشینكراوان له په‌یامێكی هاوبه‌شدا به بۆنه‌ی هاتنی رۆژی جیهانی كرێكار و مووعه‌لیم نووسییان:
” له شه‌رایه‌تێكدا كه ده‌وڵه‌ت و هێزی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار؛ ڕێگای راده‌ربرین و به‌دواداچوونی خواسته‌كانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشیان به‌ستووه و به‌دواداچوونی خواسته‌كان ” تاوان ” به ئه‌ژمار دێنێت؛ به ڵام دیاره ده‌نگه‌كان كپ ناكرێن “.
له‌م په‌یامه هاوبه‌شه‌دا هاتووه كه: ” هاوكات بوونی رۆژی جیهانی كرێكار و رۆژی مووعه‌لیم له ١١ و ١٢ی گووڵان؛ به‌ستێنێكی بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی خواستی هاوبه‌ش بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیان و گووزه‌رانێكی شیاو‌ی؛ له رۆژی كریكاردا پێكهێناوه “.
ده‌ورانی خانه‌نشینی و به‌ساڵاچوویی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا؛ مه‌ترسیداره. یه‌كێك له نیگه‌رانییه‌كانی قووڵی لاوانی له‌سه‌ركار؛ كه دایك و باوكی پیریان هه‌یه؛ به‌ساڵاچوویی و خانه‌نشینییه. له‌به‌رئه‌وه‌یكه ده‌بینن ژیانی خانه‌نشینكراوان چه‌نده سامناكه. ” عه‌لی دێهقان كیا ” به‌رپرسی كانوونی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ئووستانی تاران ده‌ڵێت:
” زیاتر له یه‌ك له سه‌ر سێی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی؛ لانیكه‌می حقووق وه‌رده‌گرن. ئه‌م پاره‌یه ته‌نیا به‌شی ١٠ رۆژیان ده‌كات “.
ئه‌حمه‌د دێلبه‌ری؛ به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی به‌ساڵاچووانی ئێران؛ ته‌نانه‌ت وتوویه‌تی كه ٥٥ له‌سه‌دی به‌ساڵاچووان ئه‌و داهاته كه‌مه‌شیان نییه. به‌پێی راپۆرتێك كه ساڵی پار بڵاو بۆوه؛ ڕاده‌ی هه‌ژاری له نێوان ژنانی به‌ساڵاچوو و خانه‌نشینكراو زۆرتر له پیاوانه. ٤٠ له‌سه‌دی ژنانی به‌ساڵاچوو له هه‌ژاریدا ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن. ژماره‌ی به‌ساڵاچووانی خانه‌نشینكراوی هه‌ژار له هه‌ندێك له ئۆستانه‌كان گه‌لێك له ئۆستانه‌كانی ناوه‌ندی زۆرتره.
له سیستان و به‌لووچێستان ٧٠ له‌سه‌دی به‌ساڵاچووان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و نزیكه‌ی ٨٨ له‌سه‌دی دانیشتووانی ئاواییه‌كان له بیمه‌ی خانه‌نشینی بێبه‌رین.
به‌ساڵاچووان ١٠ له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئێران پێكدێنن؛ یانی زیاتر له ٨ میلیۆن كه‌سن و ڕوو له‌زیاد بوونیشن. كۆماری ئیسلامی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ باشتر بوونی ژیانی به‌ساڵاچووان و خانه‌نشینكراوان نییه و به‌كرده‌وه ئاگالێبوونی به‌ساڵاچووانی به مناڵه‌كانیان؛ كه‌سانی نزیك و كه‌سانی خێرخواز سپاردووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕیاكار و درۆزنی رژیم و ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی سه‌ربه ئه‌وان؛ به ڕواڵه‌ت؛ به‌ساڵاچوو وه‌ك ئینسانێك كه له رۆژه سه‌خته‌كانی ژیان هاتۆته‌ده‌رێ؛ بۆه‌ته ئینسانێكی كه به‌ئه‌زموونتر؛ كارزانتر؛ تێگه‌یشتووتر؛ زاناتر و كامڵتر، پێناسه ده‌كه‌ن و به‌م جۆره پێیاندا هه‌ڵده‌لێن؛ به‌ڵام به‌كرده‌وه هه‌ژار و بێ مافیان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام خانه‌نشینكراوانی ئێران؛ ته‌سلیمی چاره‌نووسێكی مۆسیبه‌ت بار كه كۆماری ئیسلامی بۆیانی خووڵقاندووه نابن. ئه‌وان به كار كردن و به خه‌بات؛ ده‌چنه شه‌ڕی ئه‌م چاره‌نووسه و كۆماری ئیسلامی ریسوا ده‌كه‌ن. یه‌كێك له ئه‌م خانه‌نشینكراوانه كه ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی رژیم له‌وان وه‌ك ” به‌ساڵاچووی كرێكار ” ناو لێده‌به‌ن به هه‌واڵنێری یه‌كێك له هه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌نه‌رانه‌ی وتووه كه له رۆژه‌كانی به‌ساڵاچووییدا؛ ناچار بووه ” چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌ورانی لاوێتی ” كار بكات. ئه‌وان له مه‌سیری خه‌بات له‌دژی برسیه‌تی؛ ناچار بوون ته‌نانه‌ت خۆیان له باروودۆخی سه‌ختی كرۆناییدا كار بكه‌ن و له كه‌رامه‌تی ئینسانی خۆیان به‌رگری بكه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی داماوی كۆماری ئیسلامی كه توانای به‌ڕێوه بردنی كۆمه‌ڵگایان نییه؛ له‌لایه‌ك و به كرده‌وه؛ باروودۆخێكیان پێكهێناوه تا خانه‌نشینكراوان به حقووقێكی مه‌مره و مه‌ژی؛ جه‌سته‌یان بخه‌نه به‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی تووندی خاوه‌نكاران و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م كرێكاره به‌ساڵاچووانه وه‌ك یه‌كێك له هۆیه‌كانی بێكاری لاوان بناسێنن. به‌ڵام لاوان به پشتیوانی له به‌ساڵاچووانی كرێكار و خه‌باتی خانه‌نشینكراوان؛ هه‌وڵیان داوه به‌ر به ته‌بلیغاتی بێ شه‌رمانه‌ی رژیم بگرن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ كه چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕێكخراو و ئامانجداری خانه‌نشینكراوان به‌ره‌ڕوون؛ ده‌ستیانداوه‌ته دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له نێوان خانه‌نشینكراوان. ئه‌وان خانه‌نشینكراوان به ” له‌شكه‌ری و كشوه‌ری “؛ خانه‌نشینكراوانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی؛ خانه‌نشینكراوانی كه چونه‌ته شه‌ر و یان نه‌چونه‌ته شه‌ڕ، شاغڵینی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه؛ دابه‌ش كردووه. به‌ڵام هه‌ڵسووڕاوانی به‌ئه‌زموونی خانه‌نشینكراو به هه‌ڵسووڕانی ته‌بلیغی و چاڵاكی دیكه؛ هه‌وڵیان داوه پشتیوانی ته‌واوی به‌شه‌كانی خانه‌نشینكراوان؛ به‌ره‌و خۆیان ڕابكێشن و زۆر جار پێشوازیان له به‌شداری كردنیان له گردبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا كردووه.
خانه‌نشینكراوانی خه‌باتكار كه خۆیان له ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێكهێناوه؛ زیاتر له یه‌كساڵه كه رۆژه‌كانی یه‌كشه‌ممه له شاره‌كانی جۆراوجۆر له به‌رامبه‌ر ئیداراتی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی كۆده‌بنه‌وه و داواكاریه‌كانی خۆیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ئه‌و دروشمانه ده‌ڵێنه‌وه:
” ده‌ستی ئێمه خاڵییه؛ وه‌زعی ئێوه عالییه “؛ ” كاری خسووسی سازان؛ دزین و تاڵانه “؛ ” هاوسانسازی كاره‌كان؛ مافی ئێمه‌یه “؛ كۆكراوه‌كانمان بۆ كوێ چوو؛ چۆ گیرفانی زه‌رۆكان “؛ ” مه‌عیشه‌ت؛ مه‌نزه‌له‌ت؛ مافی ڕه‌وای ئێمه‌یه “؛ ” وڵاتی ئێمه له‌سه‌ر زێڕه؛ خانه‌نشینكراو له‌ژێر ڕه‌نجه “؛ خانه‌نشینكراو وشیاره؛ له هه‌ڵاواردن بێزاره “؛ ” ته‌نیا له شه‌قامه‌كان؛ به‌ده‌ست دێن مافه‌كان “؛ شۆعاری ئێمه ئه‌م كاته ؛ مه‌عیشه‌ته و ده‌رمانه “؛ ” گرانی و ته‌وه‌رۆم؛ به‌ڵای گیانی خه‌ڵكه “.
خانه‌نشینكراوانی وشیار و خه‌باتكار كه به‌كرده‌وه له مافی هێزی كاری ئه‌مڕۆش به‌رگری ده‌كه‌ن؛ كرێكاران و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانیشیان له‌بیر نه‌چۆته‌وه. گرووپی یه‌كگرتوویی خانه‌نشینكراوان له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠١ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نووسییان:
ته‌عه‌رز و سته‌م له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌فغانستانی كه له‌م دووایانه‌دا تووندتر بۆته‌وه؛ هاوشێوه‌ی كامڵی ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستییه. كرێكارانی وشیار و زه‌حمه‌تكێش به پێداگری له‌سه‌ر برایه‌تی چینایه‌تی؛ هه‌ر جۆره هه‌ڵسووكه‌وتێكی دژه ئینسانی له دژی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی؛ مه‌حكووم ده‌كه‌ن “.
خه‌باتی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی؛ به‌شێك له خه‌باتی كرێكاران له ئێرانه. ئه‌م خه‌باته له‌گه‌ڵ پشتیوانی هێزی كاری ئێرانی و ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری به‌ره‌ڕوو بۆته‌وه. سه‌ركووتگه‌رانی رژیم كه له خه‌باتی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و یه‌كگرتوویی خانه‌نشینكراوان ترساون؛ یا له شێوه‌ی به‌ڵێنی و یا له ڕێگه‌ی هێرش بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی وه‌ك ئیسماعیل گرامی؛ هه‌وڵیانداوه؛ خانه‌نشینكراوانی خه‌باتكار بێده‌نگ بكه‌ن. به‌ڵام وڵامی خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به سه‌ركووتگه‌ران له گردبوونه‌وه‌كان و ڕووده‌رڕوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی چه‌كداری پۆلیس و سپا ئاوا بووه: هێرشی سه‌ركووتگه‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و زیندان؛ ئه‌وان له به‌دواداچوونی داخوازییه‌كانیان پاشگه‌ز ناكاته‌وه. ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قام؛ به‌ده‌ست دێت مافه‌كه‌مان.