دوو حه‌فته پاش ماجه‌رای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و جه‌نایه‌تی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، عه‌لی خامنه‌یی بۆ یه‌كه‌مجار دوای ٨ ساڵ له نوێژی هه‌ینی ٢٧ی به‌فرانباردا به‌شداری كرد. ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ئاماده‌كاری بۆكرابوو و ژماره‌یه‌ك له به‌كرێگیراوانیان بۆ نومایش و درووشم دان له كاتی قسه‌كانی خامنه‌یی دا ده‌ست نیشان كردبوو. خامنه‌یی به ڕق و په‌رۆشیه‌وه، كه نیشانه‌ی ترس و نیگه‌رانیی ئه‌و له چاره‌نووسی ڕژیم بوو، دستی كرد به لێكدانه‌وه‌ی باروودۆخی سیاسی و پێگه‌ی ناوخۆیی و ناوچه‌یی زۆر لاوازی كۆماری ئیسلامی به تایبه‌ت دوای ئه‌م دوو ڕووداوه گرینگه.
به‌شداری خامنه‌یی له نوێژی هه‌ینی دا له باروودۆخێكدایه كه پێگه‌ی كۆماری ئیسلامی له چه‌ند مانگی ڕابردووه به په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش زۆر زیاتر له جاران لاوازتر بووه‌ته‌وه. ئه‌م پێگه‌یه له وڵاتانی دیكه‌ش له‌وانه عێراق، لۆبنان و سووریه كه كۆماری ئیسلامی ساڵهایه بۆ سه‌قامگیر كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و به‌ناو ئۆتۆریتهكهی له ڕێگه‌ی به‌هه‌دردانی سه‌دان ملیارد دۆلار، جهنایهتهای خوڵقاندووه، زۆر لاواز بووه‌ته‌وه. له ئێستادا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌م وڵاتانه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا خوازیاری وه‌ده‌رنانی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی و كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌م ڕژیمه‌ن له كاروباری وڵاته‌كه‌یاندا. خامنه‌یی سه‌ره‌ڕای خۆگێل كردنی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕاستیانه‌دا، به باشی ئاگاداره كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران به هه‌موو تۆێژه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و دواتریدا، به ڕوونی گشت نیزام و به تایبه‌ت خامنه‌یی به به‌رپرسی باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری ئابووری و سه‌ركوت و زه‌بر و زه‌نگ ده‌زانن. به‌ڵام خامنه‌یی له وته‌كانیدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به كێشه و گرفتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك نه‌كرد. باسی له هه‌ژاری و بێكاری و برسێتی ده‌یان ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران نه‌كرد. باسی له دابین كردنی پێداویستیه‌كانی سه‌دان هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی بێ ده‌ره‌تانی بوومه‌له‌رزه لێدراو و لافاولێدراو نه‌كرد. خامنه‌یی بۆ شپرزه‌یی و قه‌یرانی قووڵی ئابووری، ڕێگاچاره‌یه‌كی بێجگه له سه‌پاندنی برسێتی و موقاومه‌ت كردن و ” حه‌ول و قووه‌ی ئیلاهی” نیشان نه‌دا.
به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌یكه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خۆیان له ئاست جه‌نایه‌تی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، نومایشی هێزی ڕژیمیان له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی قاسم سوله‌یمانی كه ئامانجیان فریوی بیروڕای گشتی بوو، پووچه‌ڵ كرده‌وه و وێنه‌ی ئه‌م بكوژه تیرۆریسته‌یان دڕاند، تووڕه و غه‌زه‌باوی بوو. ئه‌و وتی: “ئه‌وان ئێرانی نین و فریویان خواردووه. ئه‌وان به خه‌ت وه‌رگرتن و گوێ شل كردن به تلویزیۆنه‌كانی ئینگلیس و ئه‌مریكا هه‌وڵیان دا ماجه‌رای به‌ر بوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه جۆرێك لێبكه‌ن كه ماجهرانی یه‌وموڵڵای هێرشی مووشه‌كیی ئێران بۆسه‌ر ئه‌مریكا و ناشتنی سه‌ردار سوله‌یمانی له‌بیرچێته‌وه.”
خامنه‌یی له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا به هێرشێكی ناڕاسته‌وخۆ بۆ سه‌ر ڕووحانی و جه‌ناحی ده‌وڵه‌ت به‌خاتری هۆمێدوار بوونیان به وتووێژ، ده‌وڵه‌ته‌كانی ئینگلیس، فه‌ڕانسه و ئاڵمانی به‌خاتری وه‌گه‌ڕخستنی مكانیزیمی چاره‌سه‌ری كێشه یان ” مكانیزمی ماشه”، نۆكه‌ر و خزمه‌تكاری ئه‌مریكا ناو لێنا.
ڕووحانی یه‌ك ڕۆژ پێش وته‌كانی خامنه‌یی، وێڕای ئاماژه به په‌راوێز كه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی و گوشاره دیپلۆماتیك و سیاسیه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دانی به باروودۆخی ناله‌بار و بنبه‌ستی ئابووریی ڕژیم دانا. ئه‌و له هه‌مان كاتدا هه‌وڵیشی دا تا باروودۆخی قه‌یراناوی ئابووری و په‌راوێزی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕژیم، به ئاكامی خراپكاری و ڕێگری جه‌ناحی ڕه‌قیب له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئه‌مریكا پێناسه بكات و شكست و ناكامیه‌كانی ڕژیم به‌وه‌وه شیبكاته‌وه. ڕووحانی له‌مباره‌وه وتبووی: “هه‌موو شتێك ناتوانم بڵێم. من وه‌ك به‌رپرسی شۆرای باڵای ئه‌منیه‌تی میللی، ڕۆژانه خه‌ریكی چاوهدێریم. چونكه مه‌ودای نێوان شه‌ڕ و ئاشتی ته‌نیا یه‌ك گولله‌یه.” ئه‌و وێڕای تاریف و پێههڵكوتن به پێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له هێنانه‌خواره‌وه‌ی ته‌وه‌رۆم بۆ ئاستی ته‌ك ڕه‌قه‌می تا پاره‌كه، ناله‌باربوونی سه‌رله‌نوێی باروودۆخی ئابووری بۆ شێوازی په‌یوه‌ندی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ جیهان گه‌ڕانده‌وه و وتی: “ئه‌گه‌ر شاره‌زایه‌كی ئابووری ده‌زانی، به ئێمه‌ش بڵێ كه چۆن ده‌بێ په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه تێكچووبن، خه‌ڵك هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه هه‌موو ڕۆژێك باروودۆخهكه سه‌ختتر ده‌بێت، زه‌ختی گه‌مارۆ نێونهتهوهییهكانمان له‌سه‌ر بێت و له فرۆشی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كاندا كێشه‌مان بێت و به‌و حاڵه‌شه‌وه ئابووری وڵات هیچ گۆڕانیه‌كی به‌سه‌ر دا نه‌یه؟“
ڕووحانی كه خۆی ڕێگاچاره‌یه‌كی بۆ وڵامدانه‌وه به داخوازیی ده‌یان ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران نییه، ته‌نیا ڕێگای چاره، ڕۆیشتن بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و لابردنی گه‌مارۆكان ده‌زانێ. به‌ڵام له ڕاستیدا گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی ئه‌مریكا دژبه كۆماری ئیسلامی ته‌نیا یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵه فاكتۆرانه‌ی كه وه‌ها باروودۆخێكیان خوڵقاندووه. درێژه‌ی قه‌یرانی پێكهاته‌یی نیزامی سه‌رمایه‌داریی جیهانی، سیسته‌م و پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیم كه تێیدا پتر له ٨٠ له‌سه‌دی ئابووریی ئێران له‌ژێر چنگی سپای پاسداران و به‌یتی ڕێبه‌ری و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌وان دایه، هه‌زینه‌ی سه‌دان ملیارد دۆلاری پڕۆژه جه‌نگیه‌كان و ستراتێژی ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوچه‌كه له په‌نا گه‌نده‌ڵی و دزییه‌ك كه ته‌واوی تار و پۆی ئه‌م نیزامه‌ی داگرتووه، له زومره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه ئابووری كۆماری ئیسلامیان بهردووهته سه‌ر لێواری لێكهه‌ڵوه‌شان و داڕمانی یه‌كجاری. ڕووحانی، مۆره‌ی ئه‌منیه‌تی و جه‌نایه‌تكاری ڕژیم، ناتوانێ بۆ شیكردنه‌وه‌ی شكست و ناكامیی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستانه‌ی كۆماری ئیسلامی، ئاكامه‌كانی خراپكاری جه‌ناحیی ڕه‌قیب ده‌رخواردی خه‌ڵك بدات و ناشتوانێ له سه‌پاندنی ئه‌و هه‌مووه هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و جه‌نایه‌ت و كوشتار و زه‌بروزه‌نگه‌دا، پاكانه بۆ خۆی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بكات. به‌ڵام ناكۆكیی نێوان باڵه‌كانی دژه خه‌ڵكی ڕژیمی ئیسلامی په‌یوه‌ندیه‌كی به خه‌باتی خه‌ڵكه‌وه نییه و سه‌ئه‌نجام كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆیان، ڕیشه‌ی ئه‌م نیزامه كۆنه‌په‌رست و جه‌نایه‌تكاره بنبڕ ده‌كه‌ن. بێ گومان، ئه‌وه‌ش ڕێك ئه‌و كابووسهیه كه خامنه‌یی و باقی ڕێبه‌ران و به‌رپرسانی ڕژیم له‌به‌ر چاویانه. وته ههڕهشاویهكانی خامنه‌یی له نوێژی هه‌ینی و خه‌ت و نیشان كێشانه‌كانی، ته‌نیا به درێژه و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری له چوارچێوه‌ی مانگرتنی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی ڕێكخراو و به به‌رنامه، ده‌كرێ وڵامی پێبدرێته‌وه و نیزامی جه‌هل و خورافه‌ی ئیسلامی بخرێته زبڵدانی مێژووه‌وه.