ڕۆژی هەینی 1ی مانگی ڕەزبەر، ناڕەزایەتی بە کوشتنی “مەهسا ئەمینی”و دژبە کۆماری ئیسلامی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بۆ حەوتەمین ڕۆژ بەردەوامە .
بەپێی ڕاپۆرتەکان، زۆربەی شارەکانی ئێران لە سەر شەقامەکان بە ئاگرتێبەردانی ناوه‌نده دەوڵەتییەکان و دروشم‌دان بەرەنگاری هێزە ئەمنییەکان ده‌بنه‌وه و ناڕەزایەتی خۆیان دژبە کۆماری ئیسلامی دەردەبڕن شایانی باسه هێزه ئه‌منییه‌كان وره‌ی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازیان له ده‌ستداوه و له گه‌لێك شوێن له به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و له ترسی تووڕه‌یی خه‌ڵك ڕاده‌كه‌ن.