کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

حکوومەتی ئیسلامی لە بنبەستدا

Untitled1 14

 هەڵسەنگاندنی هاوبەشی هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

حکوومەتی ئیسلامی لە بنبەستدا

یەکەم: شکستی ستراتژیکی ڕێژیم و پەراوێزکەوتنی کۆماری ئیسلامی

١شکستی کۆماری ئیسلامی لە سوورییە و لەدەستدانی ئیمکاناتی مێحوەری خۆڕاگری، حاشاهەڵنەگرە. ئەو قسەیەی کە دەڵێت،چاوەڕوانی کارێکی ئەوتۆمان لە ئەردۆغان یان لە ڕووسیە نەدەکرد، نیشانەی نەزانی بەرپرسانی ئەمنی و بڕیاربەدەستانی ئەم وڵاتەیە. دوا لەرزەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر هێندە بەربڵاو و فرە ڕەهەندن کە سیمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بە ئاراستەی ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گۆڕیوە. غەززە وێران بووە و حەماس لە دژوارترین دۆخدایە. حیزبوڵڵا لە لوبنان گەلێک لاواز بووە و تەنیا وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی دەتوانێت درێژە بە مانەوەی خۆی بدات. دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد تێکشکا و نەیارانی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق هاتوونەتە سەر دەسەڵات. هێڵی پەیوەندی تارانبەیروت کە جێگای شانازی قاسم سولەیمانی بوو، بە تەواوی داڕما. ئەنساروڵای یەمەن لەژێر بۆردومانی قورسی ئەمریکا و بریتانیا و ئیسرائیل و ئامادەکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەهێزکردنی حکوومەتێکی نزیک لە سعودیە، لە دۆخێکی زۆر سەختدایە. بە تێکشکانی قوڵایی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، ئێستا مەترسییەکە زۆر لە جاران زیاتر بەرۆکی ڕێژیم و ئێرانی گرتووە.

٢گۆڕانکاری هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە و ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگوێرەی پلانی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل و بە قازانجی تورکیە، بەرەوپێشچووە و شکستێکی قورسی بەسەر ڕووسیە و کۆماری ئیسلامی ئێراندا هێناوە. ئامانجی ئەمریکا لە ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکشکاندنی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، وەک سەرەکیترین هاوپەیمانی ڕووسیە و کۆماری ئیسلامی، بریتییە لە کۆنتڕۆڵکردنی چین، کە پێگەیەکی بەهێزی ئابووری لە وڵاتانی ناوچەکەدا بەدەستهێناوە. ئەم ڕێکخستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە هەوڵدەدات بە کردنەوەی ڕێڕەوی نوێ، ڕێڕەوی ڕێگای پشتێنە یان ڕێگای ئاوریشمی نوێی چین لەگەڵ ئاڵەنگاری بەرەوڕوو بکات. ڕێڕەویهیندستان بۆ میرنشینەکانی باشووری کەنداوی ئیماراتئیسرائیلئورووپایەکێکە لەو هێڵە نوێیانە. ڕێڕەویبەندەری فاوی عێراقتورکیەئورووپاڕێگایەکی دووەمە بەم ئاراستەیەدا و ڕێڕەویقەزاقستانتورکمەنستانئازەربایجانتورکیەئورووپاش سێیەم ڕێگایە کە لە بەرامبەر ڕێڕەوی ڕێگای پشتێنەی چیندا ئامادەکراوە. وەلانانی ئێران لەم ڕێگایانە، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دەرەکی سەرکێشانە و ئیدئۆلۆژیکی کۆماری ئیسلامی. پێدەچێت ڕێڕەوی باکوورباشووریش کە لە ڕێگەی ئێرانەوە ڕووسیە بە چابەهارەوە دەبەستێتەوە، کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبێت، چونکە ئابووری ئێران بە ڕادەی پێویست سەرنجڕاکێش نییە.

٣شکستی ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی و لەدەستدانی قوڵایی ستراتژیکی و کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕۆڵ و پێگەی ستراتژیکی ناوچەیی ئێران، قورسایی ڕکابەرە ناوچەییەکانی گەلێک زیاتر کردووە. پێدەچێت کە پێگەی ئیسرائیل وەک هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، لە دوای ٧ی ئۆکتۆبر و جینایەتەکانی لە غەززە و لوبنان و سووریە، بە چاوپۆشی و بێدەنگی دەوڵەتە عەرەبییەکان، لەچاو ڕابردوو، گرنگی و قورساییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە. ئاشکرایە لە ئەگەری گۆڕانی دەوڵەتی ڕاستڕەوی ئیسرائیل و هاتنەسەرکاری دەوڵەتێکی نوێ، ئەم دۆخە دەتوانێت زەمینە بۆ ئاشتەوایی خێراتر لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل لە سەردەمی ترامپدا خۆش بکات. هەرچەندە دەوڵەتە عەرەبییەکان لەژێر گوشاری ڕای گشتی خۆیاندا، بە پارێزەوە هەنگاو دەنێن، بەڵام هەڵوێستی ئێستایان ئەوە دەردەخات کە ئامادە نین لەگەڵ ئیسرائیل تووشی تێکهەڵچوون و ململانێ بن. براوەیەکی دیکەی پێشهاتەکانی ئەم دواییە، تورکیەیە کە ئێستا لە سووریە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت. هەرچەندە دەوڵەتی نوێی سووریە هەوڵدەدات بە کەڵک وەرگرتن لە ڕۆڵ و نفووزی سعودیە و ئیمارات و تەنانەت ئوردن و میسریش، هاوسەنگییەک لە نێوان ڕۆڵ و کاریگەری تورکیە و قەتەردا پێکبهێنێت، بەڵام ناکرێت ڕۆڵی سەرەکی تورکیە لەم وڵاتە لەبەرچاو نەگیرێت. تورکیە ئێستا، بە هۆی پەیوەندییە ئابوورییە بەربڵاوەکانی لەگەڵ قەتەر و ئیمارات و تەنانەت تا ڕادەیەک لەگەڵ سعودیەش، بە بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل تەنانەت لە کاتی شەڕی غەززەشدا و هەروەها پەرەپێدان بە نفووز و کاریگەرییە ئابوورییەکەی لە قەفقاز، ڕۆڵێکی زۆر بەرچاوی لە پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکەدا گرتووەتە ئەستۆ. پێویستی ٤٠٠ ملیارد دۆلاری سووریە بۆ ئاوەدانکردنەوە، ڕۆڵی شیرکەتەکانی تورکیە لەو وڵاتە بەهێزتر دەکات و جێگە و پێگەی سیاسی تورکیە پتەوتر دەکات. ئاشکرایە کە ئەم ڕۆڵە دەتوانێت ببێتە هۆی نیگەرانی و ڕەشبینی ئیسرائیل و سعودیە.

دووەم: تەقینەوەی ناڕەزایەتی گشتی، نافەرمانی مەدەنی جەماوەریی و پەرەسەندنی بزووتنەوە داواکاری تەوەرەکان لە بەرەی جەماوەریدا گرنگترین پێشهات و بنەڕەتی ترین گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا، بریتییە لە دوورکەوتنەوەی بە تەواوەتی خەڵک لە دەسەڵاتی ئیسلامی. بایکۆتی بەربڵاوی شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و سەرۆک کۆماریی ڕێژیم، بایکۆتی جەماوەریی میدیا و ناوەندە تەبلیغاتییەکانی ڕادیۆ و تەلەوزیۆن، پشتگوێخستنی ئاشکرای داواکارییەکانی ڕێژیم بۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتوان یان هاوسەرگیری و لێدوانە بێ بنەماکانی تری حکوومەت، لە زومرەی تایبەتمەندییەکانی ئەم دۆخەن. خواستی ئێجگار زۆری کۆچکردن و کۆچی بەربڵاوی نوخبە و پزیشک و پەرستاران و دەرچوانی زانکۆ هاوکات لەگەڵ بێهیوایی سەبارەت بە باشتربوونی بارودۆخی ژێر دەسەڵاتی ئیسلامی و یان ماندووبوون لە دەست ئەو دۆخەی ئێستا، تایبەتمەندییەکی تری کۆمەڵگایەکە کە بەدەست سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئیسلامییەوە وەگیان هاتووە. لە پەنای ئەم دۆخەدا، بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ئازادیخوازانەی ژنان و لاوان و نەتەوە ستەملێکراوەکان، هاوکات لەگەڵ ئاخێز و ناڕەزایەتی بەربڵاوی کرێکاران، مامۆستایان، پەرستاران، خانەنشینان، جووتیاران، خوێندکاران و ماڵ لەدەستچووان، لایەنێکی تری تایبەتمەندی کۆمەڵگایەکی تووڕە یاخیبوو، نیشان دەدەن. خۆڕێکخستنی خێرای بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و هەوڵدان بۆ لێک نزیکبوونەوەی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو بزووتنەوانە، هاوکات لەگەڵ خستنەڕووی دروشم و داخوازیی ڕوون و دیاریکراو، نیشانەی ئەوەیە کە کۆمەڵگا وردە وردە خەریکە بەخۆیدا دێتەوە، درک بە هێز و تواناییەکانی خۆی دەکات و خۆی بۆ تێکدانی هاوکێشەکانی حکوومەت ئامادە دەکات. ئاشکرایە کە خۆڕێکخستنی بەشە جۆراوجۆرەکانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا بە یەکگرتوویی و کاریگەریی سەرتاسەری پێویست نەگەیشتووە. یەکێک لە هۆکارەکانیش بریتییە لە فەزایەکی لەڕادەبەدەر ئەمنییەتی و زەخت گوشاری دڕندانەی ئۆرگانە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم کە بە هەموو توانایانەوە کاردەکەن بۆ بێسەر کردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان. ئەوان هەموو هێز و ئەزموون و ئیمکاناتی خۆیان بەکار دەهێنن بەمەبەستی تێکشکاندنی تۆڕ و ڕایەڵە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و چڕکردنەوەی گوشارەکان لەسەر هەڵسووڕاوانی پیشەیی، مەدەنی و سیاسی. بەڵام کاتێک کە کۆڵەکەکانی دەسەڵات لاواز بن و قەیرانی داڕمان، پرۆسەی هەڵوەرین و دوورکەوتنەوە لە دام و دەزگا سەرکوتکەرەکان پەرە پێبدات، ئەوکات ئیتر ئەم هاوکێشەیە بە تەواوی دەگۆڕدرێت.

سێهەمکاریگەری شکستی ستراتژیکی ڕێژیم لەسەر پێکهاتەی دەسەڵاتی حکوومەتی ئیسلامی

یەکەملە ڕاستیدا شکستی سەرشۆڕانەی سیاسی ـ دەسەڵاتی ئیسلامی لە ڕووداوەکانی دوای ٧ی ئۆکتۆبرەوە، هەژموونی ڕێبەری ڕێژیمی بە توندی خستۆتە ژێر پرسیارەوە. واقیعییەت ئەوەیە کە ڕێبەری ڕێژیم تەنانەت بە ئەندازەی خومەینی کە جامی ژەهری نۆشی و حەسەن نەسروڵڵا کە لە بەرامبەر ئیسرائیلدا دانی بە شکستدا نا، زاتی ئەوەی نییە کە دان بە شکستی خۆیدا بنێت. ناوبراو بۆ ڕازیکردنی لایەنگرەکانی، بەردەوام باس لە درێژەدانی ئەم ڕێگایە دەکات و بە نهێنیش داوا لەحکوومەتدەکات کە ڕێگای سازان و دانوستان و گۆڕانکاری لە ئاراستەی سیاسەتی دەرەوەدا بگرێتەبەر. ئەمجۆرە هەڵسوکەوتە، گوزارشت لەو ڕاستییە دەکات کە ڕێبەری ڕێژیم توانایی هەڵسەنگاندنێکی ڕوونی سەبارەت بە شکستی سیاسەتەکانی نییە و هەوڵ دەدات ئەو شکستانە بخاتە ئەستۆی کەسانی دیکە. بەڵام بەم حاڵەوە و سەرەڕای قەدەغەکردنی هەڵسەنگاندنی ئەم شکستە لە ناوخۆی وڵاتدا، باس و گفتوگۆکان لە نێوان باڵ و لایەنەکانی ناوخۆی ڕێژیمدا بە گەرمی لە ئارادایە. پێگەی ڕێبەری ڕێژیم کە تەواوی سیاسەتەکانی بە شێوەیەکی کارەساتبار شکستیان هێناوە، لە لوتکەی نیزامدا، بووتە ئاڵەنگاییەکی جددی. بەردەوامی ڕێبەرایەتی ناوبراو بۆتە خاڵێکی لاوازی بنەڕەتیی بۆ ڕێژیم و لابردنیشی هاوسەنگیی ڕێژیم لە بەرامبەر شۆڕشی خوارەوەی کۆمەڵگا و گوشارە دەرەکییەکاندا، دەشێوێنێت. واپێدەچێت کە دەسەڵاتداران لە بنبەستێکی چارەهەڵنەگردا گرفتار بوون.

دووەمبۆ تێپەڕبوون لەو قەیرانانە، بەتایبەت لە سەر بەستێنی قەیرانە ئابورییە بەردەوامەکان لەلایەک و شکستە ستراتیژییەکانی ناوچەکە لە لایەکی دیکەوە، هاوپەیمانییەک لەچنارەکانی وەلایی بە سەرۆکایەتی قاڵیباف و حەداد عادڵ و بەشێک لە سپای پاسداران لەگەڵ حکوومەتەکەی مەسعوود پزیشکیان پێکهاتووە کە ڕیفۆرمخواز و بناژۆخوازە میانڕەوەکانیشیان لەخۆ گرتووە. ئەم هاوپەیمانییە هەوڵ دەدات شکستەکانی ڕێبەری ڕێژیم بە شێوەیەکی ئابڕومەندانە پاساو بکات. هێرشی ڕێکخراوی جەلیلییەکان، مێسباحییەکان و پایەدارییەکان بۆ سەر دەوڵەتی پزیشکیان، جەختکردنەوەیان لەسەر جێبەجێکردنی یاسایحیجاب و عیفاف، هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە لابردنی فلتەرکردنەکان، داخوازی جێبەجێکردنیوەعدەی سادقی ٣و هەروەها تێوەگلاندنی ڕژیم لە شەڕێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل، نیشانەی ئەم شۆڕشی هارترین ڕەوتە فاشیستییەی ڕێژیمە. ئاشکرایە کە دەبێت ئەم هێزە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنتڕۆڵ بکرێت. چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنیان وەک هێزی زەربەتیی ڕژیم لە دژی جەماوەر، لەگەڵ پۆتانسێل و دژواریگەلێک بەرەوڕوو دەبێتەوە. هەوڵی هاوپەیمانیچنارەکانی وەلایی لەگەڵ دەوڵەتیکۆدەنگی حکوومەتییبەو ئاراستەیەدایە کە پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ ئورووپا و ئەمریکا وەگڕبخاتەوە، بەو هیوایەی کە ڕێگا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان خۆش بکرێت، گەشەی ئابووری ڕووبدات و ئیمکانی وەبەرهێنان لە وڵاتدا بەتایبەتی لە کەرتی پیشەسازی نەوت و گازدا کە پێویستی بە ٢٠٠ ملیارد دۆلار سەرمایەگوزاری هەیە، بڕەخسێت. بەڵام پەرەسەندنی قەیرانی ئابووری و تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵک لە نیزام و شکستە ناوچەییەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی، پێگەی ڕژیمی لە دانوستانەکاندا بە ڕادەیەکی زۆر لاواز کردووە. هیوای دەوڵەتی ئاشتەوایی ئەوەیە کە بتوانێت ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئیدارەی ترامپ بکات و ناکۆکییەکانی چەند دەیەی رابردوو بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕێبەریی بکات. ئێستا بەهێزترین تیمی سیاسەتی دەرەوەی ڕێژیم، ئەرکی بەرەوپێشبردنی ئەم سیاسەتەی لە ئەستۆ گرتووە و پێدەچێت کە ڕێبەری ڕێژیمیش ناچار بووبێت بە نهێنی جامە ژەهرەکە بنۆشێ و بەم پرۆسەیە ڕازی بووبێت.

چوارەم: ئۆپۆزسیۆنەناوخۆییوهێزەڕاستەکانیخوازیاریڕووخانیڕژێم

١ڕیفۆرمخوازە ڕادیکاڵەکان یان گۆڕانخوازانی ناوخۆی ڕژێم سازێکی دیکە لێدەدەن. ئەوان سیاسەتەکانی ڕێبەر بە شکستخواردوو لەقەڵەم دەدەن و ئەو بە بەرپرسیاری وێرانییەکانی وڵات و داڕمانی ئابووری دەزانن. ئەوان پێیان وایە کە ناوبراو سێ بژاردەی زیاتری لەبەردەستدا نییە، ئەویش ئەوەیە کە یان دەبێت یاسای بنەڕەتی بخاتە ڕیفراندۆمەوە و بۆخۆی بەرپرسیارێتی چاکسازی دۆخەکە بگرێتە ئەستۆ، یان لە ئەگەری دژایەتی لەگەڵ ڕیفراندۆم، دەستلەکار بکێشێتەوە و کاروبارەکان بە کەسانی تر بسپێرێت، یان ئەوەی کە تاقمی دەسەڵاتدار لەسەرکار لایببەن و ڕێگە بۆ چاکسازی ڕژێم و شکاندنی ئەو بنبەستە خۆش بکەن. ئەم ڕەوتە پێی وایە کە بۆشایی دەسەڵات لە دۆخی ئێستای ئێراندا، زۆر مەترسیدارە و نابێ ڕێگە بدرێت پێشهاتەکان بەو ئاراستەیەدا بڕۆن. لەمڕووەوە پێیان وایە لە هەنگاوی یەکەمدا دەبێ لە خەڵک بپرسن کە ئایا یاسای بنەڕەتی ئێستایان قبوڵە یان نا؟ ئەگەر قبوڵیان نییە، بانگهێشتی مەجلیسی دامەزرێنەر بکرێت بەمەبەستی داڕشتنەوەی یاسای بنەڕەتی نوێ و ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانی خەڵک و پەسەند بکرێت و تا پەسەندکردنی یاسایەکی نوێش، پێکهاتەکانی ئێستای دەسەڵات هەروا لە شوێنی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەوەی بۆشایی دەسەڵات دروست نەبێت. گرنگترین ئیرادی ئەم تەرحەی ڕیفۆرمخوازە ڕادیکاڵەکان ئەوەیە کە خەڵک لە هاوکێشەکانی ئەواندا هیچ جێگایەکیان نییە، هیچ گوشارێکی جەماوەری لەگۆڕێدا نییە و هێزی جەماوەری لە بەرامبەر هێزی دەسەڵاتدا، هیچ حیسابێکی بۆ ناکرێ. هەموو هەوڵێکی ئەوان داواکارییە لە ڕێبەری و تاقمی دەسەڵاتدار. ئومێدی ئەوان ئەوەیە کە بارودۆخی ڕژیم چ لە ڕووی ئابوورییەوە، چ لە ڕووی سیاسییەوە و یان لە سیاسەتی دەرەوەدا، بەجۆرێک بگاتە بنبەست کە بۆخۆی بڕیاری چاکسازی و پاشەکشە بدات. ترسی ئەم ڕەوتە لە حزووری خەڵک ئەوەندە بەرچاوە کە لە نووسینەکانیان، هاوکێشەکانیان و هەڵسەنگاندنەکانیاندا هیچ جێگایەک بۆ خەڵک لەبەرچاو نەگیراوە. کەناڵە تێلێگرامی و ئینستاگرامەکانی ئەوان تەنانەت یەکجاریش هەواڵی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بڵاو ناکەنەوە. تەنانەت کاتێکیش کە بەرگری لە زیندانییە سیاسییەکان دەکەن، تەنیا مەبەستیان زیندانییە سیاسییە هاوبیرەکانیانە.

٢ئەوە تەنیا ڕیفۆرمخوازە ڕادیکاڵەکان نین کە بێباوەڕی خۆیان بە خەڵک دەردەبڕن، بەڵکوو ئۆپۆزسیۆنی ڕاستی سەڵتەنەتی و ڕێکخراوی موجاهدینیش هیچ باوەڕیان بە خەڵک و هێزی جەماوەری وەگیانهاتوو نییە. لە سەر بەستێنی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە لایەک و بێتوانایی ڕژیم لە چارەسەرکردنی کەموکوڕییە بەربڵاوەکانی بژێوی خەڵک و هەروەها لە هەلومەرجی پەرەسەندنی گوشارە نێودەوڵەتییەکان، ئۆپۆزیسیۆنی ڕاست هەوڵ دەدات سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بێت. ئەوان سەرەڕای بێ باوەڕییان بە هێزی جەماوەر و تێڕوانینیان بۆ هێزە پاوانخوازە دەرەکییەکان، هەوڵ دەدەن لەو کەش و هەوایەی ئێستادا، خۆیان وەک هێزی ئەڵتەرناتیڤ جێبخەن. ئاشکرایە کە بە لەبەرچاوگرتنی ڕاگەیەنەرە ئیمپریالیستییەکان و ناڕەزایەتییە بەربڵاوە جەماوەرییەکان و هاوکات نەبوونی ئیمکانی ڕێکخستنی جەماوەریی لە فەزایەکی لەڕادەبەدەر سەرکوتگەرانەدا، ئەم ڕەوتانە هەوڵ دەدەن خۆیان وەک هێزی فریادڕەسی خەڵک نیشان بدەن و زەمینە بۆ دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان خۆش بکەن. پێشهاتە ناوخۆییەکانی سووریە و بەراوردکردنیان لەگەڵ بارودۆخی ئێران، هەندێک جار هیوای پێبەخشیون. لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە مرۆڤ بەرامبەر بەم ڕەواتانە گەلێک هەستیار بێت. ئەوانە هێزگەلێکن کە دەتوانن ببنە لەشکری پیادە نیزامی دەستێوەردانی هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان

ئەلفپێویستە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە سەڵتەنەتخوازەکان باس لە قۆناغێکی ئینتقالی و پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات و تەنانەت ئاماژە بە پێکهێنانی مەجلیسی دامەزرێنەر دەکەن. بەڵام ئەوان بەناوی جەماوەرەوە پادشا بۆ خەڵک دیاری دەکەن و تەنانەت ڕۆڵی بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی قۆناغی ئینتقالیشیان پێ سپاردووە. دیار نییە چ هێزێک تەنیا بەهۆی ئەوەی کە کوڕی شای لەسەرکار لابراوی پێشووە، وەکالەتی ڕابەرایەتی کردنی قۆناغی ڕاگوزەری بە ڕەزا پەهلەوی بەخشیوە. ئەم بەناو سەرۆکی دەوڵەتە، بە جەختکردنەوە لەسەر پێگەی خۆی وەک میراتگری تاج و تەختی سەڵتەنەت، ئەرکێکی ئەوتۆ دەخاتە سەر شانی خۆی کە بێگومان جەماوەر هیچ دەور و نەخشێکیان تێیدا نییە. ئەم تێڕوانینە باشترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی نامۆبوونی ئەو و گرووپە سەڵتەنەتخوازەکان لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ئازادی و دێموکراسی. ئەگەرچی ڕەزا پەهلەوی لە ڕابردوودا چەندین جار باسی لە مەجلیسی دامەزرێنەر کردووە وەک ناوەندێک بۆ دیاریکردنی فۆڕمی حکوومەت، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستەکانی ئەو و سەڵتەنەتخوازەکانی نزیک لە ناوبراو، ئەم جۆرە وادە و بەڵێنانە هیچ گەرەنتییەکی جێبەجێکردنیان نییە. ئەوان نە لەبواری جێگیرکردنی ئازادییە سیاسییە بێ شەرت مەرجەکان و نە دامەزراندنی مەجلیسێکی دامەزرێنەری دێموکراتیکی ڕاستەقینەدا، هەست بە هیچ پابەندبوونێک ناکەن. زۆرێک لە تیۆریستەکانی نزیک لە ناوبراو پێیانوایە کە ئامادەکاری بۆ دێموکراسی لە ئێران، لانیکەم دە ساڵ ماوەی پێویستە و لەم ماوەیەدا ئەوە ئەرکی ڕەزاشایە کە خەڵک بەرەو دێموکراسی ئاراستە بکات. جێگای ئاماژەیە کە سەڵتەنەتخوازەکان تەنانەت دروشمیژن، ژیان، ئازادیش تەحەمول ناکەن و لە جێگەی ئەو، دروشمیپیاو، نیشتمان، ئاوەدانیانیان داناوە. گومان لەوەدا تێدا نییە کە خۆ هەڵواسینی ڕەزا پەهلەوی بە ڕاستترین باڵە حکوومەتییەکانی ئەمریکا و ئورووپا و ئیسرائیلەوە، هەوڵێکە لەلایەن ئەوەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی ئەو زلهێزانە بۆ بە دەسەڵات گەیشتن و دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی سیاسی، لە غیابی بەشداریکردنی خەڵک لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی خۆیاندا.

بڕێکخراوی موجاهدینیش هاوشێوەی سەڵتەنەتخوازەکان هیوایان بەستووە بە پشتیوانی و قبوڵکران لەلایەن زلهێزە دەرەکییەکانەوە. ڕێکخراوێکی کە هێمای تەشکیلاتییەکەی تا ئێستاش بریتییە لە سەرپۆشی قاوەیی و لیباس فۆرمی یەکدەستی ژنانی موجاهید و دروشمیژن، ژیان، ئازادیگۆڕیوە بۆ دروشمیژن، خۆڕاگریی، ئازادیو لەم دواییانەشدا بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک پاشگریئیسلامییان لەسەردەوڵەتە دێموکراتیکە ئیسلامییەکەیان لابردووە و مریەم ڕەجەوییان وەکسەرۆککۆماری خۆڕاگرییناساندووە.

ئەوان لەم دواییانەدا تەرحێکی شەش مانگەیان بە لاسایی کردنەوە لە هەیئەتی تەحریر شام بۆ دەوڵەتی ئینتقالی خستەڕوو، هەروەها بە ڕاگەیاندنی میساقێکی دە خاڵیی، بەڵێنی پێکهێنانی مەجلیسی دامەزرێنەر و پەسەندکردنی یاسایەکی بنەڕەتی نوێیان داوە. ڕوون نییە کە چ دامەزراوەیەکی خەڵکی و جەماوەری نازناویسەرۆککۆماری خۆڕاگریی بە مریەم ڕەجەوی بەخشیوە و بە چ پشتیوانییەکی جەماوەرییەوە، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کۆنەپارێزی ئەمریکا و فاشیستە ئوروپایی و ئیسرائیلییەکان بە ناوی خەڵکی ئێرانەوە هەڵسوکەوت دەکات. ڕێکخراوی موجاهدین، کە هەوڵ دەدات ئایدۆلۆژیای تۆتالیتاری خۆی بە پۆششی تەبلیغاتی هەندێک لە دروشمەکان سەبارەت بە ئازادی، دێموکراسی و مەجلیسی دامەزرێنەر بڕازێنێتەوە، کردەوەکانی هێندە تائیفی، ستەمکارانە و پێچەوانەی پرەنسیپەکانی ئازادی و دێموکراسی بوون کە کەمتر کەسێک گرنگی بە بەڵێنەکانیان دەدات. ئەم ڕەوتەش، هاوشێوەی سەڵتەنەتخوازەکان، هیچ هیوایەکیان بە هێزی جەماوەری نییە و تەنیا هەوڵی ئەوە دەدەن کە لەلایەن دەسەڵاتە هەژموونگەرا دەرەکییەکانەوە سیلەی چاوێکیان لێ بکرێت.

پێنجەمڕۆڵی هێزە جەماوەری و ئازادیخواز و چەپ و سۆسیالیستەکان لە پێشهاتەکانی ئێستادا چاوخشاندنێک بەسەر ویست و داخوازییەکانی ئەم بزووتنەوانە، لەوانە چاودێری تەندروستی و پەروەردەی بێبەرامبەر، دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە و گشتگیر، دژایەتیکردن لەگەڵ گرێبەستە پەیمانی و پڕۆژەییەکان، جەختکردنەوە لەسەر ئازادییە بێ شەرت و مەرجە سیاسی و ئەقیدەتییەکان، یەکسانی مافی ژنان و پیاوان لە هەموو بوارەکاندا، مافی نوێنەرایەتی یەکسان بۆ ژنان و پیاوان لە هەموو ئۆرگانەکانی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ناوچەیی، پارێزگاکان و سەرتاسەری و هەروەها یەکسانبوونیان لە بەشەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریدا، ڕێزگرتن لە مافی نەتەوە ستەملێکراوەکان و سەرجەم کەمینە جنسی، جێندەری، فەرهەنگی و ئایینییەکان، جیایی دین لە دەوڵەت، بەرگریکردن لە ژینگە، هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان و ئەشکەنجە، دەریدەخات کە کۆمەڵگا زۆر بە باشی مافەکانی خۆی دەناسێ و لەپێناو دەستەبەرکردنیشیان تێدەکۆشێت. ئاستی سەرکوتی لەڕادەبەدەری دەسەڵات نیشانەی قووڵبوونەوەی ئەو ویست و داواکارییە ڕاستەوخۆ و گشتگیرانەیە. دەسەڵاتی ئیسلامی دەزانێت کە ئەو ویست و داواکارییە ڕادیکاڵانە، داواکاریی زۆربەی هەرەزۆری کۆمەڵگان و بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵ دەدات کە ڕێگری بکات لە لێکهەڵپێکران و ڕێکخراوبوونیان. بەڵام حکوومەتێکی کە هاوکات نان و ئازادیی لە زۆربەی هەرەزۆری خەڵک زەوت کردووە، ناتوانێت سکی برسی، کرێکارانی بێکار، ژنانی وشیار، ملیۆنان منداڵی بێبەش لە خوێندن و مەدرەسە، هەژاری، نەهامەتی و بێ مافیی، بە زەبری سەرکوت بێدەنگ بکات. ئاشکرایە کە هێڵی پێشەوەی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئەو ویست و داواکاریانە، بریتییە لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ستەم و سەرەڕۆیی فاشیزمی ئایینیی دەسەڵاتدار و ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی ئەو دەسەڵاتە، بەمەبەستی هێنانەدی ئازادییە سیاسییە بێ شەرت مەرجەکان و دێموکراسی و مافی دەسەڵاتدارێتی جەماوەر. بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ئەم ڕەوتە لە بەرژەوەندی زۆرینەی ڕەهای جەماوەر و کردنەوەی ئاسۆیەک بۆ پێکهێنانی ئەڵتەرناتیڤێکی سۆسیالیستی، پێویستە ڕێکخراوە خەڵکی و جەماوەرییەکان لە خوارەوە، شانبەشانی ڕێکخراوە چەپەکان، سۆسیالیستەکان و سەرجەم مرۆڤە ئازادیخوازەکان، لە ڕێگەی هەوڵی جەماوەری و سەرتاسەرییەوە، هێزی سەرکوتگەری دەسەڵات لەکار بکەوێت و دامەزراوە جەماوەرییەکان بۆ گرتنەپێشی ڕەوتێکی لەو شێوەیە، ڕێکبخەن.

بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی

بژی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣/ ٧ی ژانويەی ٢٠٢٥