کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

حه‌ڤتاهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

هفتادمین روز اعتصاب کارگران نیشکر هفت تپه

كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی خه‌رمانان به‌ درووشمی “یه‌كگرتوویی ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنه‌”، بۆ ٧٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ و دیوانی مۆحاسباتی ڕژیم، به‌ مه‌به‌ستی تێكشكاندنی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌، له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده‌ بوون. شایانی باسه‌، كرێكارانی به‌شه‌كانی ئاویاری، حه‌راسه‌ت، كرێكارانی وه‌رزی، كارخانه‌، كه‌شاوه‌رزی، ژێربه‌نایی و ته‌جهیزات و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردبوو. به‌دوای ئاماده‌ بوونی هه‌ندێ له‌ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له‌ مه‌جلیس و به‌سیجییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م مانگرتنه‌ به‌دوای به‌ڵێنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس كۆتایی پێهاتووه‌. به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی هه‌فت ته‌په‌ وێڕای ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتنه‌كه‌یان تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌.