ئەمڕۆ شه‌ممه ٧ی پووشپەڕ ٣٣ ساڵ بەسەر کارەساتی شیمیابارانی شاری سەردەشتدا تێدەپەڕێ کە لەو بۆمبارانەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی حکوومەتی ئەوکاتی عێراقدا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا و بە پێی ئامار و زانیارییانەی کە تا ئێستا بڵاو کراونەتەوە، زیاتر له ٨ هەزار کەسیش بریندار.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ساڵی ١٣٦٦ رژیمی به‌عسی عێراق هه‌ستان به بۆمباران كردنی شاره‌كانی سه‌رده‌شت، حه‌له‌بجه و زه‌رده‌ی كرماشان و لەو کارەساته‌دا، خەڵکی بێ‌دیفاع و بێ‌تاوان بوونە ئامانج و تا ئێستاش ئاسەواری شیمیاباران لەسەر جەستەی خەڵک و لەسەر جەستەی سەردەشت و زەردەی کرماشان ماوەتەوە. لەگەڵ ئەوەی کە ٣٣ ساڵ بەسەر ژانی جەستەیی و دەروونی خەڵکی سەردەشتدا تێدەپەڕێ، بەڵام تا ئێستاش ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئاوڕێکی جیددی لە ژیان و ئازارەکانی خەڵک نەداوەتەوە و بەجێی پێڕاگەیشتن و ئاوەدانی و کەم کردنەوەی ئازار و ئاسەوارەکانی ئەو بۆمبارانە، هەر خەریکی زیاتر وێرانکردنی سروشتی ئەم ناوچەیە و ئاگرتێبەردانی ڕەز و باخ و میلیتاریزەکردن و کۆڵبەر کوشتن و برسی کردن و زیندانی کردنی خەڵکی ئەم شارەیە. پێویسته بوترێ كه لەم وەرزی پەتای کۆڕۆنایەدا ژان و ئازارەکانی ئەم زامدارنە لە پێشتر زیاترە و نەبوونی، بێ‌کاری، گرانی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بارێکی قورسی دیكه‌ی خستووه‌ته سەرشانیان. بینه‌رانی ئازیز ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه وته‌ی ڕۆژی ئه‌مڕۆمان كه پاش هه‌واڵه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه ته‌رخان كراوه به كاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت.