ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شێركه‌تی حه‌وت ته‌په بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری “شووش” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی حه‌وت ته‌په خوازیاری جێبه‌جێ كرانی ته‌واوی خواست و داواكارییه‌كانیان هه‌ر وه‌ك وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كانیان، دیاری كردنی چاره‌نووسی به‌ڕێوبه‌ری شێركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو كرێكارانی ده‌ركراو، تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كاری كرێكارانی وه‌رزی و به‌شی ئافات، نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كارخانه‌كه و كۆتایی هێنان به پڕۆسه‌ی دادگایی كردنی پارێزه‌ره‌كه‌یان بوون .