ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارنی پیترۆشیمی “ڕه‌جاڵ” بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست پشتگوێ خران و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكاریه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و ڕه‌چاو كردنی بارودۆخی خراپی كه‌ش و هه‌وای تایبه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه بوون و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی داخوازیه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن و ده‌بێت شێركه‌تی پێترۆشیمی گرێبه‌ستێكی كار نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان واژۆ بكات و به‌ڵگه‌یه‌ك له گرێبه‌سته‌ش له‌لای ئه‌و كرێكارانه بێت
