کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

حه‌قده‌ستی چوار قات ژێر هێڵی هه‌ژاری له‌ جه‌رگه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنادا

Dastmozd mozd Kargar 600x400 1

Dastmozd mozd Kargar 600x400 1

سهرئهنجام شۆرای باڵای كاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهبردنهسهرهوهی ٢١ لهسهد، لانیكهمی حهقدهستی مانگانهی كرێكارانی بۆ ئهمساڵ، ١ ملیۆن و ٨٣٥ ههزار تمهن دیاری كرد. ئهم لانیكهمی حهقدهستهبهپێی ڕێكهوتنی نێوان نوێنهرانی سهرمایهدارانی بهشی دهوڵهتی، بهشی خسووسی و دهوڵهت لهشۆرای باڵای كاری ڕژیم دیاری كرا. ئهو بڕهپارهیهی وا دیاری كرا، بهجۆرێك زاڵمانهبوو كهتهنانهت نوێنهرانی ڕێكخراوهكرێكاریهزهردهدهوڵهتیهكان كهلهو دانیشتنهدا بهشدار بوون، ڕێكهوتنهكهیان واژۆ نهكرد و دانیشتنهكهیان بهجێهێشت. چوونهسهرهوهی ٢١ لهسهدیی لانیكهمی حهقدهستی كرێكاران لهحاڵێكدایهكهبهر لهقهیرانی كۆرۆنا، هێندێك لهههواڵنێریهكانی دهسهڵات، لهسهر زاری كارناسانی ئابووری، ههزینهی دابین كردنی سهبهدی بژێوی مانگانهی بنهماڵهیهكی كرێكاریان، حدوودی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ ههزار تمهن بهرئاورد كردبوو وتهوهرۆمی چاوهڕوان كراویشیان لهنێوان ٤٠ تا ٥٠ لهسهد لێكدابۆوه‌. بڕی لانیكهمی حهقدهستی دیاری كراو تهنانهت لهگهڵ بهرئاوردیكۆمیتهی مزدی شۆرای باڵای كاری ڕژیمكهههزینهی سهبهدی بژێوی مانگانهی بنهماڵهیهكی كرێكاریی، ٥ ملیۆن و ٤٠٠ ههزار تمهن ڕاگهیاندبوو، زۆر لێك دوورن‌.

دیاری كرانی بڕی یهك ملیۆن و ٨٣٥ ههزار تمهن وهك لانیكهمی حهقدهستی كرێكاران لهساڵی ٩٩دا، لهحاڵێكدایهكهبانكی جیهانی لهدوایین ڕاپۆرتی خۆیدا، پێشبینیی كردووهكهئێران لهساڵی زایینیی بهرهوڕوودا، بۆ دووههمین جاری بهردهوام، ڕكوودی بهسهر دادێت و گهشهی ئابووریی ئهم وڵاتهدهگاتهمهنفیی ٧ و ٨ دههۆمی لهسهد. كارناسانی ئابووریی ئێرانیش، لهسهر حهتمی بوونی ڕێژهی تهوهرۆمی سهرووی ١٠٠ لهسهد لهبهشی مهسكهن و تهوهرۆمی سهرووی ٥٠ لهسهد لهبهشی خواردهمهنی و تهوهرۆمی ٣٠ لهسهد لهبهشی گواستنهوهدا، تهئكیدیان كردووه‌. بێ گومان، دواهاتهكانی بڵاوبوونهوهی كارهساتباری كۆرۆناش باروودۆخی ئابووریی ئێران، زۆر لهوهیكهههیهئاڵۆزتر دهكات. بهڵام سهرهڕای ئهم ڕاپۆرت و لێكدانهوانهی كهئاستی هێڵی ههژاری و سهبهدی پێداویستیهكانی بژێوی بنهماڵهیهكی سێ كهس و نیوی، ٦ تا ٨ ملیۆن تمهن بهرئاورد دهكهن، شۆرای باڵای كاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهنیازهبهزهبری یاسا، زیاد كردنی ٢١ لهسهدیی لانیكهمی حهقدهستهكان بهسهر كرێكاراندا بسهپێنێ. ڕاگهیاندنی چوونهسهرهوهی ٢١ لهسهدی حهقدهستی پایهلهلایهن شۆرای باڵای كارهوه، لهباروودۆخێكدایهكهئهگهر لانیكهمی حهقدهستی یهك ملیۆن و ٥١٧ ههزار تمهنی ساڵی ٩٨یان، ٥ بهرابهر واته٥٠٠ لهسهد زیاد كردبایه، دیسانیش بۆشایی نێوان لانیكهمی حهقدهستهكان لهگهڵ هێڵی ههژاری و ههزینهی سهبهدی بژێوی بنهماڵهیهكی كرێكاری، پڕ نهدهبۆوه‌‌‌. بهپێی ئهم ڕاستیهحاشاههڵنهگرانهیهكهڕێكخراو و ناوهندهسهربهخۆ كرێكاریهكان، بهلهبهرچاوگرتنی ههزینهی سهبهدی بژێوی بنهماڵهیهكی كرێكاری و بهپێی ستانداردهمۆدێرن و جێكهوتووهكان، خوازیاری لانیكهمی حهقدهستی ٩ ملیۆن تمهنن بۆ ساڵی ٩٩ و عهزمی خۆیان بۆ پهیگیری ئهم بابهتهڕاگهیاندووه‌.

ڕژیمی كۆماری ئیسلامی لهحاڵێكدا، حهقدهستی چوار تا پێنج بهرابهری ژێر هێڵی ههژاریی بهزهبری یاسا، بهسهر كرێكاراندا سهپاندووهكهكرێكاران پتر لهههموو بهشهكانی دیكهی كۆمهڵ لهبهردهم مهترسیی برسیهتی و یان مهرگ بههۆی تووش بوون بهویرووسی كۆرۆنا دان. كرێكاران لهمهعدهن و ناوهندهگهورهسهنعهتیهكان، لهپترۆشیمی، ڕێگهی ئاسن و كارگهچكۆلهكان و لهبهشی خزمهتگوزاری و لهههموو شوێنهكان، ناچارن ڕۆژانهبهخاتری نان و لهترسی دهركرانیان، لهسهر كار حازر بن. ههتا ئێستا بهههزاران كرێكار لهناوهندهجۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری بههۆی نهبوونی ئیمكاناتی بێهداشتی بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، گیرۆدهی ئهم ویرووسهبوون و بهسهدان كهسیش گیانیان لهدهست داوه‌. ڕۆژ نییه، سهدان بنهماڵهی كرێكاری بههۆی شهپۆلی بێكار كردن و یان بههۆی تووش بوون بهكۆرۆناوه، نان دهرهێنهری ماڵهكهی خۆیان لهدهست نهدهن. دهڵێی دواهاتی ههموو قهیرانهكان، قهیران و ڕكوودی سهرمایهداری ئێران، گهندهڵیی ڕیشهداری ناو دام و دهزگا دوور و درێژهكانی بورۆكراسیی دهوڵهت، توندبوونهوهی گهمارۆ نێونهتهوهییهكان، قهیرانی كۆرۆنا و ههر ههموویان، بهیهكجار، بهسهر جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایهدا  ڕووخاون.

لهوهها باروودۆخێكدا تهنیا زهمانهت كردنی حهقدهستی گونجاو لهگهڵ ههزینهی ژیانێكی ئینسانی بۆ ههموو كرێكارانی دامهزراو، دابین كردنی بیمهی بێكاری بۆ ههموو بێكاران و كرێكارانێك كهبههۆیشهپۆلی تازهی بێكاریهوه، كارهكهیان لهدهست داوه، تهعتیل كردنی كار لهو بهشانهی وا بهرههمهێنان  زهرووری نییه، هێنانهخوارهوهی سهعاتی كار لهو بهشانهی وا بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری پێویست و حهیاتین وێڕای پێدانی حهقدهست و مهزایای تهواو و  دابین كردنی كهرهستهو پێداویستیهتهندرووستیهكان، دهتوانێ كرێكارانی ئێران بخاتهپێگهیهكی گونجاوهوهبۆ درێژهی ژیان و زاڵ بوون بهسهر قهیرانی كۆرۆنا. كرێكاران خێر و سهدهقهیان ناوێ. كرێكاران بههۆی ڕۆڵێكی سهرهكی كهلهبوار بهرههمهێنانی كۆمهڵایهتی و لهسهرپێ ڕاگرتنی كۆمهڵگا ههیانه، پێویستهلهئهمنیهتی گیانی و ژیانێكی شیاوی ئینسان بههرهمهند بن.

بهڵام ئهزموونی چوار دهیهكار و ژیان لهژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی بهكرێكارانی نیشان داوهكهلهژێر دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهدا، گهیشتن بهژیانێكی ئینسانی و ئاسووده، مهحاڵه‌. كهوابوو پێویستهههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری لهجهریانی كێشمهكێشهچینایهتیهكان و بزهووتنهوهی موتالباتیی كرێكاران، كهبهردهوام لهجهرهیان دایه، جهماوهری كرێكار بهو ناوهرۆكهوه‌‌ ڕابێنن كهتهنیا ڕێگای ڕزگاربوون لهو ههمووهههژاری و بهدبهختی و مهترسییهگیانیه، نهك لهچوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵدا، بهڵكوو لهمهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن كهدژبهنهزمی زاڵه‌. لهجهرهیانی ئاخێزی مانگی بهفرانباری ٩٦ و ئاخێزی مانگی خهزهڵوهری ٩٨،  بهشێك لهچینی كرێكار كهلهپهراوێزی شارهكاندا دهژیان بهبهرز كردنهوهی درووشم و كردهوهی شۆڕشگێڕانه، وشیاری و تێگهیشتنی خۆیان لهئاست پێویستیی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهلهكۆماری ئیسلامی و پهیوهندیهكانی سهرمایهداری زاڵ، بهڕوونی نیشان دا. ئهم وشیاریو گڕ و تینی شۆڕگێڕانهیهپێویستهبهرهو كرێكارانی گشت ناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری هیدایهت بكرێ. پێویستهبۆ پێكهێنانی كۆمیتهنهێنیهكانی مانگرتن و كۆمیتهی كارخانهو خوڵقاندنی بهستێنهكانی ڕێكخستنی مانگرتنهسهرتاسهریهكان، ههوڵ بدهین.