کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی ئانلاینی بزووتنه‌وه‌ی هه‌ینییه‌كان بۆ داهاتوو

حرکت اعتراضی آنلاین جنبش محیط زیستی جمعه ها برای آینده

حرکت اعتراضی آنلاین جنبش محیط زیستی جمعه ها برای آینده

بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزی”هه‌ینییه‌كان بۆ داهاتوو” ڕۆژی هه‌ینی ٥ مانگی گوڵان، یه‌كه‌م ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌ شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌برد.

به‌م مه‌به‌سته‌ له‌ زیاتر له‌ ١٠٠ وڵاتی جیهان، حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی ئانلاین بۆ پاراستنی ژینگه‌ و پێشگرتن به‌ گۆڕینی كه‌شوهه‌وا، به‌رنامه‌ڕێژی كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا، ڕێگه‌ی به‌ هیچ خۆپیشاندانێكی خیابانی نادرێت. نوێنه‌رانی گرووپه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ بواره‌كانی سیاسه‌ت، زانست و كلتوور له‌ ڕێگه‌ی یۆتیۆب و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ نیشان دانی وێنه‌ و پووستێر ئێعتڕازی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان نیشان داوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزی “هه‌ینییه‌كان بۆ داهاتوو” له‌ لایه‌ن خوێندكاری سۆئێدی “گێرتا تۆنبێرگ” خراوه‌ته‌ڕێ و ناوبراو به‌ ڕێكخستنی مانگترتنێكی چه‌ندین حه‌فته‌یه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌كان، سه‌رنجی بیروڕای گشتیی له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌كان به‌ره‌و ته‌وه‌ری گۆڕنی كه‌شوهه‌وا ڕاكێشاوه‌.