کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی له‌ شاری سنه‌

حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی له‌ شاری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، مه‌راسمی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی به‌ ئاماده‌بوونی دادخوازان و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، خوێندکاری به‌شی یاسا، مانگی بەفرانباری ساڵی ٨٦ی هه‌تاوی، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری هەمان ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات دا گیانی لەدەست دا. تەرمی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بە نهێنی نێژرا و سه‌ركوتگه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یان بشارنه‌وه‌، گۆڕەکەیان بە چیمەنتۆ داپۆشان. ڕۆژی ڕابردوو حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی بوو، به‌و بۆنه‌وه‌ دادخوازانی شاری سنه‌ و بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سزای سێداره‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.