ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه كه كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز له ئاست بێكاركردنی ٣٨ كه‌س له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون. كرێكارانی فولادی ئه‌هواز هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتتی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی دیكه‌ی فولاد، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كان، وه‌لانانی جیاوازی له نێوان كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان له كارخانه و گه‌شه‌كردنی سه‌نعه‌تی فولاد بوون.