ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی كارخانه‌ی “كاغه‌زی پارسی حه‌وت ته‌په” بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی مانگرتنی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئیمه‌نی پیشه‌یی له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆ بوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئه‌و كارخانه‌یه خوازیاری لابردنی په‌یمانكار له ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكدا بوون و داوای به‌ستنی گرێبه‌ستی كاری ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و شێركه‌ته‌یان كردووه. كارخانه‌ی “كاغه‌زی پارس” لانیكه‌م ٨٠٠ كرێكاری هه‌یه كه له نێوان ١٠ بۆ ٢٥ ساڵ له‌و كارخانه‌یه‌دا خه‌ریكی كارن.