به‌یانی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له ٤٧ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ حه‌فتاوپێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی به‌ندكراوانی سیاسی به‌دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین و گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانه‌كانی دیكه، كاره‌ساتباره و له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌ش كراون. هاوكات شه‌پۆلێك له سه‌ركوت، ڕفاندن و ئێعدامی به‌ندكراوان له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سیخوڕه‌كانی ئیسڕائیل ده‌ستیپێكردووه و له چوار ڕۆژی سه‌ره‌تایی مانگی پووشپه‌ڕدا به‌لانیكه‌م ١٧ به‌ندكراو له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٤وه تا به ئه‌مڕۆ ٤٢٤ كه‌س ئێعدام كراون و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حه‌فته‌ی ڕابردوو ١٨ كه‌سی له‌سێداره داوه. په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی تازه‌ی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامیش به‌ستێنێكی بێ سنووری بۆ ئێعدامی به‌ندكراوان ساز كردووه و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه هۆشدار ده‌ده‌ن.