ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی ٤٧ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ حه‌فتاوسێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل و سزای ئێعدام مانیان گرت.
به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاند: شه‌ڕ و ئێعدام وه‌ك یه‌ك وان و مافی ژیانی ئازاد له مرۆڤه‌كان ده‌ستێنن. ئێمه وێڕای هاوسۆزی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی نێوان دوو ڕژیمی شه‌ڕخوازی كۆماری ئیسلامی و ئیسڕائیل، داوای یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به شه‌ڕ و ئێعدام ده‌كه‌ین. ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له كاتی بۆردوومان و ماڵوێرانی شه‌ڕیش دا ماشینی سه‌ركوتی ڕانه‌گرتووه و له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ١٢٦ كه‌سی له سێداره داوه. له‌م باروودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه مه‌رگ باڵی به سه‌ر وڵاته‌كه‌مان كێشاوه داوا له خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی به‌ندكراوان هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌ی له به‌ندیخانه‌ی دیزڵاوانی كرماشان ڕوویداوه، بگرن