به‌یانی سێشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی ٤٧ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ حه‌فتاودووهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون.
ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوانی زیندانی ئه‌هه‌ر په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون. به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی زیندانی ئه‌هه‌ر به‌و كه‌مپه‌ینه، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون گه‌یشته ٤٧ زیندان. مانگرتووان به ئاماژه‌پێدان به ڕێژه‌ی به‌رزی ئێعدامه‌كان، خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌و سزا نامرۆڤانه‌یه بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی شیوا ئیسماعیلی به بیانووی پاڵپشتی له كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه كه دوو كوڕی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌ش به ناوه‌كانی سه‌یدمێهدی وه‌فایی سانی به شه‌ش ساڵ و سه‌یدعه‌لیڕه‌زا وه‌فایی سانی به پێنج ساڵ زیندان، سزا دراون.